سپای پاسدارانی بۆکان قەڵای سەردار و حەوزەگەورە ی بۆکانی لەسەر ناوی خۆی تاپۆ کردووە

0
1482

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە بۆکان، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان بە ڕەسمی بە فەرمانداری ئەو شارەی ڕاگەیاندووە کە  قەڵای سەردار و حەوزەگەورەی بۆکانی بە ناوی خۆی تاپۆ کردووە

پاش ئەوەی کە چالاکانی مەدەنی نێوشاری بۆکان داوا لە قایمقامی ئەو شارە دەکەن کە قەڵای سەردار و حەوزەگەورەی بۆکان وەک دوو هێمای شار بکرێنە شوێنی گەشتیاری دەردەکەوێت کە سپای پاسدارانی بۆکان ئەو دوو شوێنەی بە مڵکیت بەناوی خۆی تاپۆ کردووە.

قەڵای سەردار و حەوزگەورە و مزگەوتی جامعیەی بۆکان تەرخانکراوی فەرمانگەی پەروەردە و ئەوقافی بۆکان بوون.

قەڵای سەردار شوێنی و ماڵی دەسەڵاتدارانی بۆکان لە سەردەمی دەسەڵاتداریی ناسرەدین شای قاجاردا بووە و لە سەر تەپۆڵکەیەک دانداراوە کە تەپۆڵکەیەکی دەستکردە و پتر لە ١٠٠٠٠ ساڵ تەمەنی هەیە.

ساڵی ١٣٦٤ سپای پاسداران شوێنی نیشتەجێبوونی قەڵای سەرداری تێکدا و پاش ئەوە پتر لە سێ قۆناغ ڕووی  باشوور و رۆژئاوی تەپۆڵکەی مێژووی سەرداری لەلایان سپای پاسدارانەوە تێکداوە و کراوتە بازار

 ئێستاش بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ئەو تەپۆلكەیەی لەگەڵ حەوزەگەورەی بۆکان لەسەر ناوی خۆی تاپۆکردووە.

حەوزەگەورەی بۆکان وەک لە ناویکەی ڕا دیارە سەرچاوەیەکی گەورەیە کە لە نێوەراستی  شارە هەڵکەوتووە و  ئەو شارە بەدەوری ئەو سەرچاوەیەوە سازبووە و لە رووی فەرهەنگی پێگەیەکی زۆری لە فەرهەنگی ئەو شارەدا هەیە و لە فۆلکلۆری کوردیشدا دەیان شێعر و گۆرانی بۆ نوسراوە.

تێبینی: وێنەی ئەو هەواڵە، ماکێتی هونەرمەند کەماڵ عەزیزی ـیە کە لە قەڵای سەرداری بۆکانی دروست کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت