سوید: سێ کەمپی پەنابەران لە یەک حەوتوودا ئاگر دراون

0
784

تەنیا لەم حەوتوودا، سێ کەمپی پەنابەران کە دووانیان لە پارێزگای ستۆکهۆڵم و ئەویدی تریان لە پارێزگای ڤێستمانلاند بووە سوتێنراون.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی فێوریە بەرانبەر لەگەڵ ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، سێیەمین کەمپی پەنابەران لە سویس ئاگری تێبەردراوە.

ڕادیۆ کوردیی سوید، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، هەواڵی ئاگرتێبەردران لە دوو کەمپی تریشی لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا بلاو کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵەکان، جووڵە و کردەوەی نەژادپەرستانە لە وڵاتانی ئوروپایی لە برەو دایە.

یانەی نەتەوەیی هاکی لەسەر سەهۆڵی نۆروێژیش لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، لە کاتی ئەنجام دانی یاریی خۆی، هێمای نەژادپەرستانی ئەو وڵاتەیان هەڵگرتبوو.

لە ٢٠١٥ بەو لاوە و بە هاتنی لێشاوێکی بەربەرینی پەنابەران بۆ ئوروپا و ئەنجام دانی چەندین هێرشی تیرۆریستی لەلایەن پەنابەرە مسوڵمانە توندئاژۆکانەوە، ئێستا نەژادپەرستی لە ئوروپا لە حاڵێ گەشە دایە.
لە ڕووی کۆمەڵناسیەوە، هەر کات کۆمەڵگایەک خۆی لە مەترسیی لەناوچووندا دەبینێ، ناچار حاڵەتی بەرگری دەگرێتە خۆی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیتالیاش، دوو کەس بە چەکەوە هەڵیانکوتایە سەر رەش پێستەکان و شەش کەسیان بریندار کردن، یەکێک لە هێرشکەرەکان کە ڕایکردووە لە کاتی ڕاکردندا، سڵاوی تایبەتی نەژادپەرستەکانی ئەو وڵاتەی داوە.

بەشێک لە وڵاتانی ئوروپایی و بەتایبەتی ئاڵمان، ئێستا بڕیاران داوە بەشێکی زۆر لە پەناخوازە سووریەکان بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان.

حەوت ڕێکخراوی جیهانیی پەنابەران لەو بارەوە نیەگرانن و هۆشداریان بەو وڵاتانە داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.