لە دوای هەڵبژاردنی ٧ی ڕەشەمەی ئەو ساڵی ئێران، قسەکانی نادر قازی پوور کە جارێکی تر لەسەر ئاستی شاری ورمێ لە لایەن ئیتلاعاتەوە نێدرایەوە پارلمانی ئێران، هەڵاوهەنگەمەیەکی زۆری لێکەوتۆتەوە.
نادر قازی پوور لە قسەکانیدا بە نەگونجاوترین شێوە هێڕشی کردبۆ سەر ژنان و تەنانەت گوتوویە ئەگەر بێت و کەسێک شتێک لەو ژنانە بکا ئێمە چ وڵامێکمان هەیە. نادر قازی پوور هەروەها هێرش بۆ سەر ژنان درێژە دەدا و بە ترسەنۆکیان دەزانێ و دەڵێ: ئێو ەمریشکێکیشتان پێ سەر نابڕێ من هەر یەک جێ ٢٠٠ دیلم لە شەڕدا سەر بڕیوە.
لەو ماوەیەدا ژنانی پارلمان و هەندێ لایەنی تر سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە، بەڵام گریمانە نەدەکرا ئەو سکاڵایانە بکێشێتە ئاستی دەرەوە و باس لە ڕادەست کردنی بە دادگای نێودەوڵەتی بکرێت.
ئیئتیلافی موته‌حیدونی عیراقی داوایه‌ك له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تۆمارده‌كات له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری ئێرانی نادر قازی پوور، به‌تۆمه‌تی كوشتنی 800 دیلی سوپای عێراقی، له‌شه‌ڕی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئیئتیلافی موته‌حیدون ” نادر قازی پوور ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ئه‌نجامداوه له میانه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازی (مسلم بن عقیل) له ژێر دروشمی (بۆ خزمه‌تی ئیسلام)”.
ئیئتیلافی موته‌حیدون لیستێكی سونه مه‌زهه‌به‌و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كاتێك هه‌ستا به تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه خۆی زانیاریه‌كانی دركاندبوو، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی بانگه‌شه‌كانیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران له 26ی مانگی رابردوو.
ماڵپه‌ڕی ئیلاف بڵاویكردته‌وه نادر قازی پوور له میانه‌ی بانگه‌شه‌كه‌دا وتویه‌تی “من فه‌رمانده‌ی گروپێكی 12 كه‌سی بووم، له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عیراق 700 -800 دیلی عیراقییان ڕاده‌ست كردین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی گواستنه‌وه‌مان لانه‌بوو، هه‌موو دیله‌كانمان كوشت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئیسلام و شۆرشی ئیسلامیی و رابه‌ری مه‌زنمان ئیمام خومه‌ینی”.