سه‌لاحه‌دین دێمیرتاش  سەبارەت بە بارودۆخی تورکیەو پرسی کورد لە ئـەنستیتۆی رۆژھەڵاتی نێوەراست وتاری پێشكه‌ش كرد

0
653

ئه‌مڕۆ ٣ی سێسامبری ٢٠١٥ به‌ به‌شداریی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له‌ چالاكان و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد و ئه‌مریكایی له‌ پێوه‌ندی به‌ بارودۆخی تورکیەو پرسی کورد له‌و وڵاته‌ سه‌لاحه‌دین دێمیرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ له‌ ئـەنستیتۆی رۆژھەڵاتی نێوەراست له‌ وڵاتی ئه‌مریكا  وتارێكی پێشكه‌ش كرد .

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیی گەلان HDP لە ئەمریكا رایگەیاند، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دژی كۆنگرەی نەتەوەیی نییە و كورد یەكێتیی خۆیان پێشخستووە و ” لە مەهابادەوە بۆ قامیشلی و هەولێر و سنە، هەموومان بە یەك ئاراستەدا دەڕوانین”.

هیچ كوردێك لە توركیا هێندەی دمیرتاش لە سیاسەتدا سەركەوتوو نەبووە. یەكەم سەركردەیە كە پارتێكی كوردی دەباتە نێو پەرلەمانی توركیاوە دوای ئەوەی مانگی رابردوو زیاتر لە ١٠%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا

سەلاحەدین دمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیی گەلان HDP گوتی ” پارتی داد و گەشەپێدان AKPتەواوی پرۆسەی ئاشتی كۆتایی پێهێناوە. هیچ پرۆسەیەكی ئاشتی ئێستا لە ئارادا نییە. ئێمە هیچ ویستێك لەلای AKPوە نابینین. بەڵام ئەوە پشت بە هەوڵ و تێكۆشانی ئێمە دەبەستێت. ئەگەر ویستێكی بەهێز و كۆششێكی بەهێز بكەین ، پێموایە دەسەڵاتدارانی سیاسی دەكرێت ناچاربكرێن پرۆسەی ئاشتی دەستپێبكەنەوە”.

ئەم قسانەی دەمیرتاش لە كۆبوونەوەیەكدا هاتن لەگەڵ ئەندامانی رەوەندی كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان لە واشنتن . لە واشنتن دەمیرتاش زیاتر لە سیاسییەكی ناسیۆنالیستی كورد دەچوو، نەك وەك ئەو كاندیدەی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی توركیادا كە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی هەموو لایەكی دەدا.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گوتی ” بێ كەموكوڕی نین، بەڵام دەتوانم بڵێم كە زۆر بەرەوپێشچووین، بەئاراستەی وەدیهێنانی یەكێتی نەتەوەیی . لە مەهابادەوە بۆ قامیشلی و هەولێر و سنە، هەموومان بە یەك ئاراستەدا دەڕوانین. بەبۆچوونی من، لە سەتەی ٢١دا گەیشتووینەتە خاڵێكی مەزن بۆ ئەوەی كورسی خۆمان لەنێو خێزانی نەتەوە شكۆمەندەكاندا هەبێت و وەك دەوڵەت بژین”. بەڵام پسپۆڕان دەڵێن هەموو شتەكان بەو رادەیە نین ، كە دەمیرتاش بەوشێوەیە بە گەشبینییەوە تەماشایان دەكات .

هه‌روه‌ها

دەمیرتاش لەسەر بانگهێشتی فەرمی حكومەتی ئەمریكا لێرە لە ئەمریكا نییە، بەڵام لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا كۆبووەوە.

مارك تۆنەر، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند ” لەو بڕوایەدام كە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەعوەتیان كردووە بۆ كۆنفرانسێك تاوەكو بەشداری تێدابكات . بەڵام لەكاتێكدا لێرەیە، دەمەوێت ئەوە پشتراستبكەمەوە كە چاوی دەكەوێت بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەسەلە ناوخۆییەكانی توركیا و مەسەلە هەرێمییەكان”. لە كۆڕەكەدا، دەمیرتاش بەگەشبینییەكی زۆرەوە لە بارەی داهاتووی دۆزی كورد قسەیكرد .

سەلاحەتین دمیرتاش، هاوسەرۆكی HDP گوتی ” خاكی كەسی دیكەمان ناوێت، موڵكی كەسی دیكەمان ناوێت، تەنیا ئەوەمان دەوێت كە هی خۆمانە . ئێمە لەسەر حەقین و شەرعیەتمان هەیە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامادەیە لەوە تێبگات. چارەسەری پرسی كورد كلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە “.

لەو كاتەدا گریانی منداڵێك لەنێو ئامادەبوواندا هێمنی ژوورەكەی تێكدا. سەلاحەدین دمیرتاش، لەوكاتەدا گوتی “ئەمە دەكەین تاوەكو هیچی دیكە منداڵەكانمان نەگرین”.

11201918_933573240029024_8273959304029395795_n 12289731_933573183362363_9142660269567485629_n 12295478_933573170029031_8859713479846456950_n 12342308_933573203362361_5680319583958008031_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت