سه‌قز: کچێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

0
588

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کان کچێکی تەمەن ١٩ساڵە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەم شێوەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٢حاڵەتی لەم چەشنە تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی بێهداشت، لە هەر٤٠ چرکەدا کەسێک کۆتایی بە ژیانی دەهێنێ. نرخی خۆکوژی لە ئێران ٦ کەس لە نێوان ١٠٠ هەزار کەسە کە زیاتر لە تەمەنی ٢٠ – ٣٠ ساڵ ڕوو دەدەن. بە پێی دوایین ئامارەکان ڕێژەی خۆکوژی لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران چەنقات زیاتر لە ناوەندی ئێرانە.

جێگری بەشی لەش ساخی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێژەی خۆکوژییەکان لە پارێزگای سنە بەبەراورد لەگەڵ ئاستی گشتی وڵات ٢ قات زیاترە کە لەم نێوانەدا ڕێژەی خۆکوژی ژنان ٨ قات زیاتر لە پیاوانە.
هۆکاری سەرەکی خۆکوژییەکان لە ئێران و کوردستان بریتین لە: هەژاری و بێ دەرەتانی دارایی، نەخۆشییە دەروونییەکان، کێشە بنەماڵەییەکان و نائاگایی کۆمەڵگا بەرامبەر بە چارەسەررکردنی ئەم گرفتانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.