سه‌رۆککۆماری ئێران هیچی تازه‌ی بۆ پارێزگای سنه‌ پێ نه‌بوو

0
925

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 4ی گه‌لاوێژی 1394ی هه‌تاوی، حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە شاری سنەو لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتەوە پێشوازیی لێکرا.
ئەو لە قسەکانیدا بۆ خەڵکی شاری سنە کە بەشێکی زۆریان کارمەندی ئیدارە حکومەییەکان‌‌ بوون و به‌ زۆری بردبوویانن و به‌شێکیشی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی خۆیان بوون،
گوتی کە لەسەر بەڵێنەکانی پێشووی بە خەڵکی سنە ماوەتەوە، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پاش تێپەڕینی دوو ساڵ به‌سه‌ر به‌ده‌سته‌ڵات گه‌یشتنی، لانیکەمی ئەو وادەو بەڵێنانەی جێبەجێ نەکردووە.
پرسی ئەتومیی ئێران‌و رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی 1+5‌، کێشەی بەڕێوەبەری لە ئێران‌ و فەرق‌ و جیاوازیدانان لەنێوان ئایین‌و ئایینزاکان چەند بەشێکی دیکە لە قسەکانی ڕوحانی بوون.
له‌نێو قسه‌کانیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: “ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بووایه‌، داعش هه‌ولێر و به‌غداشی داگیر ده‌کرد.”
لەو سه‌ردانه‌ یەک رۆژەی ڕوحانی‌دا بۆ پارێزگای سنە، جێگری پەرلەمانیی سەرۆک‌کۆمار، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ناوچە ئازادەکانی ئێران، وەزیری تەندروستی، سەرۆکی رێکخراوی ئاسەواری کولتووری، وەزیری پێشەسازی، کانزا و بازرگانی و هەروەها یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ پرسی نەتەوە و مەزهەبەکان هاوڕێیەتی سەرۆک‌کۆماری ئێران‌یان دەکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.