سنە: ڕێ و ڕەسمی ڕێز لێنان لە دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان بەڕێوە چوو

0
933

ڕۆژی کورد:  بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی هونەرمەندان و نووسەرانی شاری سنە بە هاوکاریی ئەنجومەنی ڕێزلێنانی “مفاخر کوردستان”، شەوی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕ لە ماڵی دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان، کۆبوونەوە و ڕێزیان لە کار و چالاکی، ئەو ئەدیبە کوردە لە بوارەکانی مافناسی، لێکۆڵینەوەی مێژوو کوردستان گرت.

لەو ڕێوڕەسمەدا، ئەحمەد نەزیری، یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگی بەشدار لەو ڕێوڕەسمەدا ڕاگەیاند: دوکتور ئەردەڵان لە بواری نووسین و چالاکی فەرهەنگی و هونەری خزمەتێکی بەرچاوی کردوە.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، محەممەدسابیر سابیر یەکێک لە خۆشنووسانی شاری سنە، وەفا ئەسلانی جێگری شووڕای شاری سنە سەبارەت بە کەسایەتی دوکتور ئەردەڵان بۆ بەشداران دووان و ئاماژەیان بەوە کرد هەتا هونەرمەندان لە ژیان ماون ڕێزیان لێ بگیردرێت.

سەید ئیسماعیل حوسێنی یەکێکی دیکە لە ئەدیب و نووسەرەکان کورد لە ڕێوڕەسمدا ئاماژی بە بنەماڵەی ئەردەڵان کرد و گوتی: بنەماڵەی ئەردەڵانەکان وەکوو دارێک وایە کە ڕیشەیەکی هەزار ساڵە هەیە و کۆمەڵێک کەسایەتی مفاخر و مشاهیریان هەبووە.

ئیسماعیل حوسێنی لە درێژەی وتەکانیدا، پێشنیاری کرد شەقامێک یان ناوەندێکی زانستی لە شاری سنە بە ناوی دوکتور ئەردەڵان بکرێت.

دوا بە دوای بەشدار بووەکان، دوکتور ئەردەڵان چەند وتەیەکی پێشکەش کردو گوتی: ئەگەر جارێکی دیکە سەر لە نوێ ژیان دەست پێبکەمەوە هەر ئەو ڕێگەیە کە هەڵمبژاردوە درێژە پێ دەدەم.

دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان، لە کۆتاییدا سپاسی هاوژینەکەی کرد بە ناوی “گزانی” کە لە هەموو کات و ساتیکدا یارمەتیدەریی بووە.

هەروەها کولسووم عوسمان پوور و جەماڵ ئەحمەدی ئایین لە ئەدیبان و چالاکانی فەرهەنگی چەند پارچە هونراوە و مێهدی حوجت ئەلسادات و سەعدوڵڵا نەسیری چەند پارچە موسیقا و گورانیان پێشکەش بە بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا چالاکانی مەدەنی فەرهەنگی شارە سنە بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان، دەستێک جل‌وبەرگی کوردی و تابڵۆیەک نەخشینراو بە مێژوو پێشکەش بە دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان کرد.

دوكتور ئەسعەد ئەردڵان، خەڵكی شاری سنە و دانیشتووی تاران، یەكێک لە بەڕێوەبەرانی”كۆڕی كوردانی تاران” و لە دامەزرێنەرانی “بەرەی یەكگرتووی كورد”ە لە تاران.

مامۆستای زانكۆ و لێكۆڵەر لە بواری حقووقی نێودەوڵەتی و ڕاوێژكاری ئەنجومەنی بەرگری لە مافی بریندارانی شیمیایی سەردەشت لە ئاستی نێودەوڵەتییە.

30406.jpg

30404.jpg

30405.jpg

30407.jpg

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت