سنە: لاوەکانی ئەو شارە لەگەڵ سەلەفیەکان تووشی شەڕ و لێکدان بوون

0
1027

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە چەند شوێنی شاری سنە شەڕ و لێکدان لە نێو لاوانی شاری سنە و سەلەفیەکانی ئەو شارە هاتە ئاراوە.

لەو شەڕ و لێکدانانەدا چەند کەس لە هەر دوو لایەنی لاوەکان و سەلەفیەکان بریندار بوون.

شایانی ئاماژەیە کە ئەم سەلەفیانە وەک نەریتی هەمیشەییان و بەتایبەت مانگی ڕەمەزانان، دەچنە ناو خەڵک و بە وتەی خۆیان ڕێگای ڕاستیان نیشان دەدەن و بەرەو لای خودایان دەگێڕنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە شەڕەکە کاتێک هاتە ئاراوە کە سەلەفیەکان بە ئێمەیان گوت ئێوە کافرن و لە ئاگری جەهەندەمدا دەسووتێن، چەند گەنجێکیش کە لە سەرەتاوە گاڵتەیان بە قسەی سەلەفیەکان دەکرد بەردەوام بوون لە سەر گاڵتە پێکردنی خۆیان و لە ئەنجامدا تووشی شەڕ و لێکدان بووین.

ئەو سەرچاوە گوتیشی ماوەیەکی باش شەڕ و پێکدادانەکەمان بەردەوام بوو، سەرەتا هیچ هێز و پۆلیسی ڕەژیمیش نەهاتن و چنەد کەسێکیش بریندر بوون بەڵام جێگای ترس و نیگەرانی نیە بەڵام دواتر چەند کەس هەڵبەت لەو شوێنەی ئێمە و شوێنی تریش لەو بارەوە دەست بەسەر بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت