سنوورەکانی ئەورووپا بە تەواوەتی داخرا/ ئوسترالیا 9 هەزار پەنابەری ئێرانی دیپۆرت دەکاتەوە

0
3477

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ڕێگەی تورکیە بەرەو ئەورووپا داخرا و وڵاتی سلۆڤێنیاش رێگەی بەرەو ئەورووپا داخست و هەروەها وڵاتانی مەقدۆنیا، سربیا و کرۆواتیاش رایانگەیاندووە کە سیاسەتێکی هاوشێوەی سلۆڤێنیا پەیڕەو دەکەن.

پێشتر لە ناوەراستی مانگی سیپتامبری ساڵی 2015دا وڵاتی هەنگاریا سنوورەکانی بە تەواوەتی داخست و رێڕەوی شەپۆلی پەنابەران بەرەو کرۆڤاتیا و لەوێشەوە بەرەو سلۆڤێنیا و ئوتریش گۆڕدرا.

هەواڵدەریی دۆیچەوێلە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، هەنووکە زیاتر لە 36 هەزار پەنابەری لە سنووری نێوان وڵاتانی یۆنان و مەقدۆنیادا ماونەتەوە.

هاوکات داود ئۆغڵوو لە شاری ئیزمیر و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئەوپەڕی هاوکاریی یۆنان بە مەبەستی رێگری کردن لە پەڕینەوەی پەنابەران بەرەو یۆنان دەکات.

هەنووکە 2/7 ملیۆن پەنابەر لە وڵاتی تورکیادان و حەفتەی رابردوو ئەو وڵاتە رایگەیاند کە سەرجەمی پەنابەران دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان دەکاتەوەو 28 وڵاتی ئەورووپاییش پێشوازییان لەو بڕیارەی تورکیا کردووە.

هاوکات لێپرسراوانی وڵاتی ئوسترالیا رایانگەیاندووە کە بەپێی رێکەوتننامەیەک لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، 9 هەزار پەنابەری ئێرانی دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.

جولی پیشاپ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا رایگەیاندووە لە سێ شەممەی حەفتەی داهاتوودا، رێکەوتننامەی دیپۆرتی پەنابەرانی ئێرانی بە ئامادەبوونی جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئیسلامی، لە وڵاتی ئوسترالیا واژۆ دەکەن.

رادیۆ ئاڵمان لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی: دیپۆرت کردنەوەی 9 هەزار پەنابەری ئێرانی لە راستای رێکەوتنی حکوومەتی ئیسلامی لەگەڵ رۆژئاوا و بە مەبەستی بەرین کردنەوەی پەوەندیی سیاسی و ئابووری ئەنجام ئەدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.