سمیناری “کۆمار و پرسی بە دەوڵەت بوونی کورد” لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێ.

0
1146

بە بۆنەی 72 مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سمینارێک لە ژێر ناونیشانی “کۆمار و پرسی بە دەوڵەت بوونی کورد” لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێ.

ڕۆژی کورد: بڕیارە ئەو سمینارە ڕێکەوتی ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاریی مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن سیمینارێک بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوەی کە بڵاو کراوەتەوە، لەم سمینارەدا وتاربێژان بریتی دەبن لە:

  • مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
  • د. سەعید شەمس، مامۆستای زانکۆ

هەروەها بڕیارە لە هەمان ڕۆژدا پێشانگای هونەرمەند “سمایل ماملێ” کە تایبەتە بە وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامە لەسەر کۆماری کوردستان لە مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن ئەکرێتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێ.

ناونیشانی شوێنی بەڕێوەچوونی سمینارەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

14Stannary st
London SE11 4AA

باس لە دەوڵەتی کوردی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان و دانانی ئەو سمینارە لە کاتێکدایە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە دوایین هەوڵەکانی خۆیاندا، هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی تری گەلانی ژێردەستەی ئێران و دوو لایەنی فارس، شۆڕای دێموکراسیخوازانی کوردستانیان پێکهێناوە و “پاراستنی تەواویەتی خاکی ئێران”ـیان واژۆ کردووە.

بەشێک لە ڕووناکبیرانی کورد، حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە جیاوازی و دژوازی لە سیاسەت و گوتاردا دەکەن و دەڵێن، جیاوازیەکی قووڵ لە نێوان عەین و زەینی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتدا هەیە و بەدی دەکرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.