سمیناری کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە لە مەریوان بەڕێوەچوو

0
1003

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ٨ی شەوی شەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی منداڵانی ناوەندی ڤەژین ـی مەریوان، سمینارێکی لەژێر ناوی “کاریگەریی فەرهەنگ و زمان لە سەر فێرکاری و پەروەردە” لە هوڵی (موجتەمەع فەرهەنگیی) فەرمانگەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئەو شارە بەڕێوەبرد.

بەپێی ئەو هەواڵە کە لە ماڵپەڕی سەرەکیی بنکەی ڤەژین بڵاوبۆتەوە، سمینارکە بە بڵاوکردنەوەی فیلمێک لە سەر زمانی دایکی دەستی پێکرد

پاشان ئەنوەر نەویدیان لە ڕوانگەی دەروونناسی و زانستی پەروەردەوە، خەسارەکانی  نەخوێندن بە زمانی دایکی و گرینگیی زمانی دایکی لە پەروەردەدا باس کرد.

حامید کۆنەپۆشی لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە باسی لە سەر گرینگیی فێرکاری و  سیستەمی پەروەردەی کرد بۆ پەرەسەندنی وڵاتانی دواکەوتوو و هەروەها زەروورەتی خوێندنی زمانی دایکی بۆ پەرەسەندنی هەمەلایەنە. هەروەها باسی مێژوو و هۆکارەکانی چۆنیەتیی زاڵکردنی سیاسەتی تاک زمانی کرد لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

پاشان حەدیقە ڕەحیمی لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە چۆنەتیی کاریگەریی زمان و قسە کردنی لە گەڵ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا باس کرد.

This slideshow requires JavaScript.

وونناسییەوە چۆنەتیی کاریگەریی زمان و قسە کردنی لە گەڵ منداڵان لە تەمەنە جیاوازەکاندا  باس کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت