سمیناری “منداڵانی کار”، لە زانکۆ پەیام‌نووری مەریوان بەڕێوەچوو

0
947

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ۲٦ی گەڵاڕێزان، لە زانکۆ پەیامی نووری مەریوان، سمینارێک لەژێر ناوی “منداڵانی کار”، بە دروشمی (من برسیم و لەسەر شەقام بەدوای مشتێ گەنم وێڵم)، بەڕێوەچوو.

گوتاربێژانی ئەم سمینارە پێکهاتبوو لە: دوکتۆر مەسعوود بینەندە و دوکتۆر فەرزاد حاج‌میرزایی.

ئەم سمینارە کە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی ناوبراوەوە ڕێکخرابوو، بە سەرنجدان بە پەرەسەندن و بوونی ڕێژەی بەرچاوی منداڵانی کار لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەروەها بە ئاماژە کردن بە کێشەی هەرەگەورەی منداڵانی کار لە ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتبوو و لاوازبوون و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتی لەمبارەوە خستە ژێر ڕەخنە.

هەروەها گوتاربێژان لە بواری کۆمەڵناسی و فەلسەفە و دەروونناسییەوە، مافی منداڵانیان شیکردەوە و جەختیان لەسەر کردەوە.

 سیستەمی پەروەردە و تەندروستیی ئێران لەو سمینارەدا بردرایە  ژێر پرسیار و گوترا بەرنامەیێکی ئەوتۆی بۆ پەروەردە و پاراستنی منداڵانی کار نیە و ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنچینەیی دەسەڵات.

لەم سمینارەدا، کە کاتژمێر ۱۱ تا ١٣ی ئەو ڕۆژە درێژەی هەبوو، کلیپێک و ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن لەسەر منداڵانی کار نمایش کرا و ئەو زامەی بە باشی و بە شێوەیەکی زەقتر خستە بەرچاو.

هەروەها لەلایەن نوێنەری ئەنجومەنە زانستییەکانی زانکۆوە، وتارێکی کورت لەسەر زوڵمی دەسەڵات و سەرمایەداری لە دژی منداڵانی کار، پێشکەش کرا.

photo_2016-11-16_11-22-36

photo_2016-11-16_11-22-26

photo_2016-11-16_11-22-41

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت