ستراتژی ناوکی دوولایەنەی ئێران: دانووستان هاوکات لەگەڵ چالاکی نەهێنی

0
890

ئەنوەر عەباسی

.

ڕێککەوتنی ناوکی ئێران و ڕۆژئاوا بە ئەنجام گەیشت بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە دڵەڕاوکێ ناونەتەوەییەکان لەمەڕ بەرنامەی ناوکی تاران بە تەواوی لەناو چوون. ئێران هەروا بەردەوامە لەسەر پەرەپێدان بە هەندێ لە تەکنەلۆژییە سەربازییەکان. یەکێک لەو تەکنەلۆژیانە، موشەکە بالستیکەکانن کە لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئاراستەی زیاد کردن و بردنە سەری تواناییە ناوکێکان، کەڵکیان لێوەربگیردرێت، هەروەها چالاکییەکانی ئێران لە هەندێ لە پایەگا سەربازییەکانی لە سەرانسەری ئێراندا بە شاراوەیی ماونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  stratfor.com، وێنە ماهوارەییەکان دەرخەری جووڵەی دوولایەنەی ئێران لە بواری چالاکییە ناوکییەکانی ئێرانن لە ماوەی دانووستانەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوادا. ئەو وێنانەی لە کۆمەڵگەی سەربازی پارچین لە نزیکی تاران وەدەست کەوتوون و دوا بەدوای یەک لە ژوئیەی ٢٠١٠ تا ژانویەی ٢٠١٦ هەڵگیراون، دەرخەری چالاکییەکانی ئێرانن کە بە ئەگەری زۆر، ئێران پێوە بوو لە سەردەمی دانووستانەکاندا بیانشارێتەوە و نەیاندرکێنێت. ئێران هەروەها پایەگا یەکی ژێر زەویی لە کۆمەڵگەی پارچین ساز کردووە کە لەوانەیە شاراوە بێت و بۆ لێکۆڵینەوە لەمەڕ زێدە کردنی توانایی سەربازیی، کەڵکی لیوەربگرێ.

6a71dbea-7f9e-4e5b-9795-a558ea5ca2c7

کۆمەڵگەی سەربازیی پارچین هەر لە پێشووتریش یەکێک لە بابەتە بەر باسەکانی ناو دانووستانەکان بوو. ئێران بە بەردەوامی هاتنە ئارای هەر جۆرە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە چەکە ناوکێکانی لەو کۆمەڵگایە ڕەت دەکردەوە و پێداگری دەکرد کە چالاکییە ناوکێکانی لە وزەخانە ناوکێ بەرباسەکاندا تەنیادا ئەنجام دەگرێ و تێیاندا تەنیا پیتاندنی یورانیۆمی ئەنجام داوە. ئێران پێداگری دەکات کە چالاکییەکانی کۆمەڵگای پارچین تەنیا لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازی موشکەیدا ىووە و هەیە.

بەڵام زۆرێک لە چاوەدیرە سەربەخۆکان دەڵێن کە ئێران لە کۆمەڵگەی سەربازیی پارچین “تەقینەوەی گۆیی” تاقی کردۆتەوە کە خۆی سەرەتایەکە بۆ لێکدانی چالاکییە ناوکی و سەربازییەکان و بە واتایەکی تر، چاک کردن و بەرهەم هێنانی چەکی ناوکی. بە سەرنجدان بەو چالاکییە بەربڵاوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٢ لەو کۆمەڵگایە هاتنە ئاراوە، ئەو گریمانەیە ئاقڵانە دێتە بەر چاو.

وێنە سەتەلایتییەکان بە ڕوونی دەردیدەخات کە ئێران لە ساڵی ٢٠١٢دا دەستی کردووە بە لەناو بردنی کۆمەڵگەی پارچین،واتە ئەو ساڵەی کە دانووستانەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی بەربڵاوتر دەستی پێکرد. لەو چالاکییانەدا، لە کۆمەڵگەی پارچین خاکهەڵگری کرا و تەنانەت گەڵای دارەکان لێکرانەوە، هەروەها ئەو مادە و کەرستانەش کە ئەگەری ئەوەی هەبوو لە کاتی سەردانی چاوەدرێرانی ئاژانسی ناونەتەوەیی وزەی ناوکی،  دەرخەری هێمایەک لە چالاکی ناوکی بن، لە ناو بران و سڕانەوە، هەروەها بەشێکی مەزن لە کۆمەڵگەی پارچین بە بلوکگەلی چیمەنتۆیی داپۆشرا. چاوەدرێرانی ئاژانسی ناونەتەوەیی وزەی ناوکی، سیپتامبری ٢٠١٥ سەردانی کۆمەڵگەی پارچینیان کرد، بەڵام بە پێداگری تاران، کارناسە ئێرانییەکان لە بری ئاژانس، نموونەهەڵگرییان لەو کۆمەڵگەیە کرد. سەرباقی ئەوەش ئاژانس پێداگری دەکا کە ئەو نموونە هەڵگرییە لە ژێر چاوەدیری خەست و خۆڵی چاوەدیرانی ئاژانسدا ئەنجام دراوە. دواتر ئاژانس ڕایگەیانف کە هیچ نیشانە و هۆکارێک بە دژی ئێران لەو سەردانەدا لە کۆمەڵگەی پارچین، نەبیندراوە کە ئەوەش بۆی هەیە بە هۆی ئەو گۆرانکارییانەوە بێ کە پارچین ئەنجام درابوو. ئاژانس دوای ئەوە ڕاپۆرتێکی لەمەڕ چالاکییە ناکێکانی ئێران ڕاگەیاند و گوری کە وێدەچێ ئێران بەشێکی نوێی لە پایەگای سەربازیی پارچین، زیاد کردبێت.

 baf5e0d0-f584-410f-bb1b-44dec30f6b2f

هاوکات، ئێران درێژەی بە پەرەپیدان بە پایەگا ژێرزەوییەکانی خۆی لە کۆمەڵگەی پارچین داوە، ئەو پایەگاگەلەی کە چاوەدیرەکان لە سەردانی پارچین، سەردانی ئەو شوێنانەیان نەکردبوو. ئێران لە بواری پەرەپێدانی چەک و چۆل، زۆر پێداگری لەسەر پایەگا ژێرزەوییەکان دەکات. ئەو وڵاتە (ئێران) تا ئێستاش هەڵگر و خاوەنی پایەگاگەلی سەربازیی شاراوەیە کە بۆتە هۆکاری ساز بوونی گومان و دوو دڵی درێژ خایەن لە ڕێککەوتنە ناوکێکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.