بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، سبەی شەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کات ژمێر ٣ تا ٥ی ئێوارە پەردە لەسەر یەکەم نەخشەی شاری بۆکان لادەدرێ.
ئەو رێ و ڕەسمە لە هۆڵی “سیمورغ” لە شاری بۆکان بەڕێوە دەچی و لە کتێب فرۆشی مانگیش دەفرۆشترێت.
بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەو نەخشە کە تایبەتە بە شاری بۆکان، بەرهەمی هەوڵی ئەندازیار، شۆڕش خالیدی یە
ئەو نەخشیەیە ناو و زانیاری سەرجەم گوندەکانی بۆکان وەک ڕێژەی دانێشتوان، ڕێگا و بان (خۆڵ یان قیر) و دوور و نزیکیان لە شار و هەروەها شوێنە گەشتیارییەکان و هەروەها گۆڕی گەورەپیاوان و ژنانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێ.
کاری چاپ و بلاو کردنەوەی ئەو نەخشە نوێ و پڕ داهێنانە، لە ئەستۆی کتێب فرۆشی و چاپی مانگ لە شاری بۆکان بووە.
سرچاوەیەک کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێ لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد گوت: ئەو پرۆژەیە تەنیا بە نەخشەی شاری بۆکان ناوەستێت و کاری هاوشیوە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵات ئەنجام دراوە و بە زوویی بلاو دەبێتەوە و پەردەیان لەسەر لادەدرێ.