سبەی پەردە لەسەر نەخشەی گەشتیاری شاری بۆکان لادەدرێ

0
1289

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، سبەی شەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، کات ژمێر ٣ تا ٥ی ئێوارە پەردە لەسەر یەکەم نەخشەی شاری بۆکان لادەدرێ.

ئەو رێ و ڕەسمە لە هۆڵی “سیمورغ” لە شاری بۆکان بەڕێوە دەچی و لە کتێب فرۆشی مانگیش دەفرۆشترێت.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئەو نەخشە کە تایبەتە بە شاری بۆکان، بەرهەمی هەوڵی ئەندازیار، شۆڕش خالیدی یە

ئەو نەخشیەیە ناو و زانیاری سەرجەم گوندەکانی بۆکان وەک ڕێژەی دانێشتوان، ڕێگا و بان (خۆڵ یان قیر) و دوور و نزیکیان لە شار و هەروەها شوێنە گەشتیارییەکان و هەروەها گۆڕی گەورەپیاوان و ژنانی ئەو شارە لە خۆ دەگرێ.

کاری چاپ و بلاو کردنەوەی ئەو نەخشە نوێ و پڕ داهێنانە، لە ئەستۆی کتێب فرۆشی و چاپی مانگ لە شاری بۆکان بووە.

سرچاوەیەک کە نەیوسیت ناوی ئاشکرا بکرێ لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد گوت: ئەو پرۆژەیە تەنیا بە نەخشەی شاری بۆکان ناوەستێت و کاری هاوشیوە بۆ سەرجەم شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵات ئەنجام دراوە و بە زوویی بلاو دەبێتەوە و پەردەیان لەسەر لادەدرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.