ساڵح ئەلسەماد، بەرپرسی شورای باڵایی سیاسیی یەمەن کوژرا.

0
564

شورای باڵای سیاسیی یەمەن، ڕۆژی دووشەمە ۲۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۳ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا ساڵح ئەلسەماد بەرپرسی ئەو شورایە کوژراوە.

ڕۆژی کورد: شۆڕای باڵای ساسیی یەمەن، لە کاتێکدا کوژرانی ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند، لە گوندێکی یەمەن ڕێوڕەسمی زەماوەند بەڕێوە چووە کە بەرەیی هاوپەیمانیی عەربی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گوندە و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ۲۰ کەس کوژراون و ٤۰ کەس تر بریندار کراون.

هاوکات ماڵپەڕی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن “سبا” ڕایگەیاند، حوسییە شۆڕشگێڕە مەزهەبییەکانی شێعە ڕایانگەیاندووە، ساڵح ئەلسەماد، بەرپرسی شورای باڵایی ساسیی یەمەن لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکانی بەرەیی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کوژراوە.

کاناڵی ئاسمانیی “ئەلمسیرە” تیڤی ڕایگەیاند، ئەنساروڵڵایی یەمەن ڕایگەیاندووە، لە دووایی کوژرانی ساڵح ئەلسەماد، مێهدی ئەلمشات وەکوو بەرپرسیی نوێی شورای باڵایی سیاسیی یەمەن هەڵبژێردراوە. ئەنساروڵڵا ڕێکخراوەیەکی نیزامیی ــ سیاسیی حوسییەکانی دەسەڵاتدارە لە باکووری یەمەن و پێتەختی ئەو وڵاتە.

تاکوو ئێستا کوژرانی ئەو بەرپرسە پللە بەرزەیی حوسییەکانی نزیک له ئێران پشتڕاست نەکراوەتەوە کە لەو زەماوەندەدا کوژراوە یانکوو لە هێرشێکی ئاسمانی تردا.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە ۲۲ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگە ۲ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، بەرەیی هاوپەیمانیی عەرەبیی، هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر گوندەکانی ناوچەی “بنی قیس” له پارێزگای “حجە” لە باکووری ڕۆژئاوایی یەمەن کە حوسییەکانی نزیک لە ئێران لەو ناوچەیە دەسەڵاتدارن، لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ۲۱ کەس کوژراوە و ٤۰ کەسی تر بریندار بوونە.

حوسییەکان ڕایانگەیاند، کوژراوەکان بەشداربووانی ڕێوڕەسمێکی زەماوەند لە لە گوندێکی ئەو ناوچەیە بوونە کە هێرشی کراوەتە سەر، تاکوو ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی هیچ ڕاگەیاندن و بەیاننامەیەکیان لە سەر هێرشەکە بڵاو نەکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کە لە مانگی مارسی ساڵی ڕابردوویی زایینیدا بڵاو کراوەتەوە، زۆربەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە یەمەن بەڕێوە چوونە، بە تاوانێکی گەورەی ناو برد، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، فڕۆکەکانی بەرەیی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی، قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان و خانووەکانی خەڵکی سڤیلیان بۆردمان کردووە و مافە نێونەتەوەییەکان پێشێل کراون.

لە کاتێکدا هێرش کراوتە سەر حوسییەکانی یەمەن کە لە مانگەکانی ڕابردوودا، ڕێژەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە کە لە لایەن ئێرانەوە پڕچەک دەکرێت، بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، ڕوو لە زیاد بوونە.

حوسییەکان تا هەنووکەش زیاتر لە سەت مووشەکی بالستیکیان ڕەوانە خاکی عەرەبستانی سعوودی کردووە، بەڵام تا ئێستاش هیچکام لەو مووشەکان ئامانجی دیاری کراویان نەپێکاوە و لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی عەرەبستانی سعوودییەوە پێشگیرییان لێوە کراوە، بەرەیی هاوپەیمانی عەرەبیی ڕایگەیاند، ئەو مووشەکانە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە نهێنی و لە ڕێگای قاچاخەوە گەیشتووەتە دەستی ئەو گرووپە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.