سامان نەسیم بردرایە پزیشکی یاسایی ورمێ

0
588

دەزگای قەزایی حکوومەتیی ئیسلامیی ئێران، ژماردنی وەک ڕێکاری تێگەیشتنی ئاوەزیانە(بلوغ عقلی)ی زیندانییەکی کورد بەکار هێناوە.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەنداندا، پزیشکی یاسایی شاری ورمێ هەڵسەنگاندنی بۆ تەمەنی ئاوەزیانەی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسی کورد ئەنجامداوە.

لەو کردەوە نەباڵەی پزیشکانی جێ بڕوای دەزگای قەزایی ئێراندا، چەندین پرسیار لەو زیندانییە کراون کە پێوەندیان بە ژماردن و ناوی ڕۆژەکانی حەوتووە هەبووە.

ئەنجامدانی ئەو کارە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی تێگەیشتنی ئاوەزیانەی سامان نەسیم “لە کاتی ئەنجامدانی تاوان” بووە کە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە.

تەمەنی ئاوەزیانە، تەمەنێکە کە گەشەی ئاوەزمەندانەی تاک پیشان دەدات و پێوەندی بە فاکتورگەلێکی وەک خۆراک، دەرووبەر، پەروەردە و بارهێنانی بنەماڵە هەیە.

سەبارەت بەو هەواڵە دەوترێت کە بڕیار بوو ئەمڕۆش سامان نەسیم بۆ ئەنجامدانی هەمان کار بگوازرێتەوە بۆ پزیشکی یاسایی شاری سەڵماس کە بە هۆکاری پشوو، سەری نەگرتووە.

بڕیاری ئەنجامدانی ئەو کارەی پزیشکی یاسایی، بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لەلایەن لقی ١٢ی دادگای کەیفەری ورمێ دەرچووە.

سامان نەسیم کە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٠ لە سنووری سەردەشت دەستبەسەر کراوە، تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی دراوەتە پاڵ و دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانیش بە بیانووی ئەوەیکە قەساس لە سزای کەیفەری جیاوازە، دەیانهەوێت لەسێدارەی بدەن.

ڕێكخراوی لێبووردنی نێونەتەویی ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند، کە بەدەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە ئێراندا چاوەڕێی سزای ئیعدامن.

ئەمساڵ هەر ئەم ڕێکخراوە، سامان نەسیمی لەناو كەمپێینی ساڵانەی مافی مرۆڤی خۆی بۆ ئازادی لە زیندان داناوە.

لەساڵی ٢٠١٤دا لانیکەم ١٣ حاڵەتی لەسێدارەدانی ژێر ١٨ ساڵ لەئێران جێبەجێ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.