سامان قادری ئازەر بۆ بەندی ٢ی ئەلف ـی سپای پاسداران لە تاران

0
966

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ وە بە بنەماڵەی سامان قادری ئازەر راگەیێندراوە کە کوڕەکەیان بۆ بەندی ٢ی ئەلف ـی سپای پاسداران لە تاران ڕاگوازراوە.

سامان قادری ئازەر کوڕی غەفوور، وێنەگری تەمەن ٢٥ ساڵەی کوردی شاری بۆکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی ٩٤ و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆکانەوە بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوازرابوو، دوای سێ مانگ بێ هەواڵی لە شوێن و باروودۆخەکەی، ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕ واتا ٢ ڕۆژ بەر لە ئێستا، لە ڕێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەکەی لە شوێنی ڕاگیران و دەست بەسەر بوونی ئاگادار کراونەتەوە.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمی ڕێکەوتی ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە رێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەی قادری ئازەر یان ئاگادار کردۆتەوە کە کوڕەکەیان ٨ ڕۆژ بەر لەو ڕێکەوتە بۆ تاران راگوازراوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە شوینی راگیرانی سامان قادری ئازەر لە کاتێکدایە کە پێشتر سەردانی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ شارە جیاوازەکانی بۆکان، ورمێ، مهاباد و میاندواو بێ ئەنجام مابۆوە و بەرپرسانی زیندان و ئیتلاعاتی  هەر کام لەو شارانە خۆیان لەو بارەوە بێ ئاگا نێشان دابوو و هێچ وڵامێکی بنەماڵەی ناوبراویان نەدابۆوە.

شایانی باسە کە پێشتر دەگوترا کە  ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ  بە کەسوکاری ئەولاوە کوردەیان ڕاگەیاندبووو کە کوڕەکەیان بۆ تاران راگوزراوە، بەڵام سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ تاران، هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.