ساڵح موسلم هاو سەرۆکى پەیەدە بۆ ژنێڤ بانگهێشت نەکرا

0
669

بە گوێرەى ئاژانسە هەواڵنێریەکان ساڵح موسلیم هاوسەرۆکى پەیەدە بۆ دانوستاندنەکانى ژنیڤ کە لە ڕێکەوتی ٢٩ ى ئەم مانگە (ژانویە)  بەڕێوە دەچێ بانگهێشت نەکراوە.

ساڵح موسلیم بە ئاژانسی ئەنادؤلى تورکى ڕایگەیاندوە کە ئەگەر ئێمە بەشدار نەبین ئەوە دانوستاندنەکان سەرکەوتوو نابن .

دواى پێداگرى روسیا بۆ بەشدارى پەیەدە لە دانوستاندنەکان مەولوود چاوۆش ئۆغلۆ وەزیرى دەرەوە لە چاوپێکەوتنى تەلەفزیونى دا ڕایگەیاند کە ئەگەر بێت و پەیەدە بانگهێشت بکرێت ئەوا بایکۆتى دانیشتنەکان دەکەن . دانوستادنەکانى ژنێڤ بە بەشدارى ئۆپۆزیسیۆنى دەوڵەتى سوریە لە مەڕداهاتوى ئەم وڵاتە پێک دێ .

شایانی باسە کە دوو ولاتی تورکیە و عەرەبستان دژایەتییان لەگەڵ بەشداری کردنی پ ی د دا کردبووە و ولاتی ڕووسیاش پشتگیری بەشداری کردنی شاندی پ ی د ـەی کردووە. پێشتر هەندێک ئاژانسی هەواڵ رایانگەیاندبوو کە کار و باری پێویست بۆ بەشداری کردنی شاندی پ ی د ـە ئەنجام دراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.