سازمانی خەبات پشتیوانی لە مانگرتنی شاری بانە دەكات

0
1159

رۆژی كورد: سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێكدا كوشتنی كۆڵبەران لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئێران مەحكوم دەكات و هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی بە خانەوادەی قوربانیان رادەگەیەنێ هەروەها داوا لە خەڵكی شاری بانە دەكات سوور بن لەسەر نارەزایەتیەكەیان و پشتیوانی لە هەر هەنگاوێكی جەماوەری ئەو شارە دەكات.
دەقی راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران:

جینایه‌تی نوێی هێزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم مه‌حكوم ده‌كه‌ین

لەدوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13ی خەرمانانی 1396، هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ له‌ ناوچه‌ی بانه‌، كۆڵبەرانی هەژار و زەحمەتكێشیان دایەبەر دەستڕێژی چه‌كه‌كانیان كه‌ بەداخەوە دوو كۆڵبەر بە ناوەكانی حەیدەر فەرەجی 21 ساڵە و قادر بەهرامی 45 ساڵە بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.

لە دوای ئەو جینایەتەی هێزەكانی رژیم كە وەك دەگوترێ بە فەرمانی فەرمانداری رژیم لە بانە تەقە لەو كۆڵبەرانە كراوە، خەڵكی شۆرشگێڕی شاری بانە دەستیان دایە نارەزایەتی و ئیدارەی فەرمانداریان گه‌مارۆ داوه‌.

هه‌ر به‌ دوای ئه‌و جینایه‌ته‌ ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌كان داوایان له‌  خەڵكی بانە كردوه‌ به‌رده‌وام بن له‌ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین لە به‌رانبه‌ر ئه‌و  تاوانەی هێزەكانی رژیم و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ داوایان كردوه‌ رۆژی سێ شەممە 14ی خەرمانان مانگرتنی گشتی به‌رێوه‌به‌رن و داوای ئەوە بكەن فەرماندەر و ئەنجامدەری ئەو تاوانە بە سزای كردەوە قێزەونەكەیان بگەن.

سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران وێرای مەحكوم كردنی جینایه‌تی نوێی هیزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم و شه‌هید كردنی كۆڵبەران حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی و قادر بەهرامی سه‌ره‌خۆشی به‌خانه‌واده‌و كه‌س و كاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا لە خەڵكی شاری بانەی خۆراگر و قارەمانپەروەر دەكەین سووربن لەسەر نارەزایەتیەكەیان و پشتیوانی هەر هەنگاوێكی جەماوەری ئەو شارە دەكەین.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت