سارا ناتانیاهوو، خێزانی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، بە گەندەڵێی ماڵی تاوانبارە

0
571
(FILES) This file photo taken on January 31, 2017 shows Sara Netanyahu, the wife of Israeli Prime Minister Benjamin Netanyahu attending an event at the Knesset (Israel's parliament) in Jerusalem. Sara Netanyahu has been formally told that she faces a possible trial over alleged misuse of public funds, the justice ministry said on September 8, 20147. "The attorney general has informed the counsel of Mrs. Sara Netanyahu, wife of the prime minister, that he is considering putting her on trial," it said in a statement. / AFP PHOTO / GALI TIBBON

ڕۆژی کورد: سارا ناتانیاهوو، خێزانی بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل، بە گەندەڵیی ماڵی و کەڵکاژۆوەرگرتن لە سامانی گشتی تاوانبارە.

بەشێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی ئیسراییل سەرقاڵی ئامادەکردنی دۆسیەیەکن بۆ بردنە دادگای سارا ناتانیاهوو.

ئەو دۆسیە تا ئێستا لە ئیسراییل هەرایەکی زۆری ناوەتەوە.

دەگوترێ، سارا ناتانیاهوو، کەڵکاژۆی لە سامانە گشتییەکانی خەڵکی ئیسراییل لە پێناو بەرژەوەندیی تاکەکەسیی خۆی، وەرگرتووە.

لە هەمان کاتدا دەگوترێ، خێزانی نەتانیاهو، دیاری و خەڵاتی نایاسایی لە بازرگانەکان وەرگرتووە و هەوڵیشی داوە تا ڕای ڕاگەیێنەکانی ئیسراییل بە لاڕێدا ببات.

تا ئێستا ڕوون نیە ئایا ئامادەکارانی ئەو دۆسیەیە، سەردەکەون، سارا بدەنە دادگا یان نا!

سارا لەم دواییانەدا، بردراوەتە تاقیگەی “هەڵسەنگاندنی درۆ” بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو نەکراوەتەوە.

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو تاقیکارییە، ڕوون کردنەوەی ڕاستییەکان و لابردنی خەوش لەسەر ڕوانگەی گشتی ڕاگەیێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت