زەریف: پەناخوازانی ئێرانی لەمەڕ پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران درۆ دەکەن

0
617
زەریف: پەنابەران سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران درۆ دەکەن و ئێران تەنیا وڵاتی ناوچەیە تێیدا هەڵبژاردن هەیە 
جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونی لە گەڵ کاناڵی بی بی سی ئوستراڵیا دەڵێت پەنابەران سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران درۆ دەکەن چونکو لە ئێران بۆ هەموو پۆستەکانی وڵات وە ڕێبەریش هەڵبژاردن دەکرێت ئەوکەسانە لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن رێبەری هەڵدەبژێرن.
لە وەڵامی پرسیاری بەڵام هەموو کەسێک مافی کاندید بونی نیە زەریف ئاماژە بە بەشداری ۷۰ لە سەدای خەڵک دەدات و دەڵێت ئەگەر ئەمە ڕاست بێت کەواتە خەڵک کەمتر دەچو سەر سندوق لەو چاوپێکەتنە دا زەریف باس لە وەرگرتنەوەی ئێرانیەکانی پەنابەر دەکات دەڵێ ئەوانەی بانگەشەی نەبونی مافی مرۆڤیان کردوە دەبێ نرخەکەشی بیدەن ئەوانە لە لایەن ئێوەوە تەشویق کراون کە بانگەشەی ئاوا دەکەن شایەنی باسە سەڕەرای نادێموکراتیک و ئازاد نەبوونی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەکو نیشانەی هەبونی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران دەزانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.