زەریف نتانیاهوو و سعوودیە تاواتبار ئه‌كات بە هاندانی ئامریکا بۆ شەڕ لە گەڵ ئێران

0
1034

رۆژی كورد : گەورە دیپلۆمات کاری ئێران رۆژی چوارشەممە باسی لەوە کرد کە مەبەستی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە گۆشارەکانی ئەوەیە ئێمە بە چۆکدا بهێنێت بۆ وتووێژ کردن بەڵام جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی و هاوپەیمانانی سەرەکی ئامریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نزمترین شێواز داخوازی گوڕینی رژیم و پارچە پارچە بوونی ئێران ئەکەن.

جەوادی زەریف گەورە دیپلۆماتکاری ئێرانی لە دواین کۆبوونەوەی لە نیۆیۆرک باسی ئەوەی کرد کە ترامپ داخوازی سازدانی وتووێژ لە گەڵ تارانە بەڵام کەوتووەتە داوی گرووپی ،،ب،، مەبەست جان بۆڵتۆن و بنییامین نتانیاهوو و بن سەلمان ە، کە ئەوانیش خوازیاری هەڵوەشاندنەوە و پارچە پارچە کردنی ئێرانن. موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات باسی لەوە کرد و وتی : گۆمانی هەیە کە ترامپ خوازیاری شەڕ لە گەڵ کۆماری ئیسلامی بێت لە بەر ئەوەی بانگەشەی ململانێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار لە سەر ئەوە بنیات نرا کە پەیمانی دا جارێکی دیکە بڕی ٧ تریلیۆن دۆلار بۆ شەڕێکی نەخوازراو کە تەنیا ببێتە هۆی رووخانی باری ئەمنی ناوچە دەست پێ ناکات و پشتیوانی لێ ناکات.
 جەواد زەریف وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی لە وتەکانی دا باسی گرووپی “ب” کرد کە مەبەستی لەو گرووپە جان بۆڵتۆن، بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل، مۆحەممەد بن سەلمان جێگری پاشای عەرەبستانی سەعوودی و مۆحەممەد بن زیاد جێگری پاشای ئەماراتە کە هەوڵ ئەدەن ئێران ناچار بە کردەوەیەک بکەن بۆ ئەوەی بیانوویەک بێت بۆ هەڵسووکەتە سەرشێتانە و ئاژاوەگێرەکانێ ئامڕیکا بەرانبەر بە ئێران و ناوچەکە.
 زەریف لە نێوان وتەکانی لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانی لە ئەنجومەنی ئاسیا باسی لەوە کرد کە سەرۆک ترامپ ڕێگاچارەیەکی هەیە بۆ ئاڵۆزیەکان بەڵام بە داخەوە پیلان گێڕان ئەو نەک بۆ لای رێگاچارە بوڵکوو بۆ لای داوێک پەلکێش ئەکەن کە جاڕێکی دیکە ٧ تریلیۆن دولار خەسار و ئاڵوزیەکی زۆر گەورەتر لە ناوچەکەدا دروست بکات. زەریف ئاماژەی بەوەدا هێشتا کێشەکە نەبووە بە قەیران بەڵام بارودۆخێکی جێگای مەترسیە و قەیرانێک کە پێشتر ڕێگای بۆ خۆش کرابێت دەربازبوونی زۆر زەحمەتە.
چەن کاتژمێر پێش لە ڕاگەیاندنی بڕیاری ترامپ لە مەڕ کۆتایی هێنانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئەو ٨ وڵاتە کە پێشتر ئیجازەی کڕینی نەوتی ئێرانیان پێدرابوو، ئێران جارێکی دیکە بە توندی هەڕەشەکانی خۆی دووپات کردبووەوە لە مەڕ داخستنی دەرووی هۆرمۆز لە کەنداوی فارس کە زۆربەی بازرگانی نەوتی دونیا لەوێوە تێپەڕ ئەبێت. هاوکات هێزی دەریایی وڵاتی ئامریکا پێشتر و لە ڕابردووش دا چەن جار باسیان لەوە کردبوو کە بەلەمەکانی  هاتووچۆی ئێران چەن جار ئاستەنگیان بۆ  کەشتیە شەڕکەرەکانی وڵاتی ئامریکا ساز کردووە لەو دەرووە دا.
 جەوادی زەریف وەزیری دەرەوی ئێران لە سەر پرسیارێک لە مەڕ پرۆسەی چاوپۆشیەکان و ئاوەڵاکردنی دەرووی هۆرمۆز وەڵامی دایەوە کە ئێمە لە سەر ئەو بڕوایەین کە وڵاتی ئێران فرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام ئەکات و بەردەوامین لە بەدواداچوون بۆ کڕینی نەوتەکەمان و هاوکات گواستنەوەی نەوتی خۆمان لە ڕێگای دەرووی هۆرمۆز وەکوو تاکە ڕێگایەکی جێی متمانە بۆ فرۆشتنی نەوت بەردەوام ئەکەین و کەڵکی لێ وەرئەگرین. زەریف ئاماژەی بەوە دا لە ئەگەری ئەوە دا وڵاتی ئامریکا هەر ئاکارێکی سەرشێتانە بنوێنێت و ڕیگا لە بازرگانی ئێمە بگرێت هاوکات ئەبێت چاوەڕوانی پەرچەکرداری بەرانبەر لە لایەن ئێمەوە بکات. لە جوابی ڕێگری وڵاتی ئامریکا بەرانبەر ئێران زەریف باسی لە گرووپی “ب” کرد و وتی ئەم گرووپە هەوڵ ئەدات بە ناچار کردنی ئامریکا بۆ هەڵسووکەوتی سەرشێتانە و ئامریکاش ئەمە یەکەم جار نیە بۆ دەستێوەردان لە ئاژاوەگێری ناوچەکەدا.
 وەزیری دەرەوی ئێران ئاماژەی بەوەدا و وتی دوای دەس لە کار کێشانەوەم دیسان گەڕامەوە بۆ سەر پۆستەکەم لە بەر ئەوەی ئێمەی کەسانی سیاسەتمەدار هیچ کات لە هەوڵ دا ناهۆمێد نابین و هەموو تواناکانمان وەگڕ ئەخەین بۆ بەرگری لە هەر جۆرە پێکدادان و شەڕ و ئاڵۆزی و هیوادارین بتوانین کێشەکان لە ڕێگای ئاشتی و پێکهاتنەوە چارەسەر بکەین.
 زەریف لە درێژەی وتەکانی باسی لە ئامادەگی وڵاتەکەی کرد بۆ پێشنیاری وتووێژێک لە ناوچەی کەنداوی فارس بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و وتی ئەگەر دراوسێکانی ئێمە ئامادە بن بۆ واز هێنان لە کێشە و ئاڵۆزی ئێمەش ئامادەین پەیماننامەی بەرگری لە ئاڵۆزی لە ناوچە واژوو بکەین و هاوکات باسی لەوە کرد ئامادەی دانیشتینین لە گەڵ هەموو وڵاتەکانی ناوچە وەکوو عەرەبستانی سەعوودی و ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی و وتیشی ئێمە کێشەی دانیشتنمان لە گەڵ هیچ وڵاتێک لەم بارەوە نیە. بە کۆتایی دا لە مەڕ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری بۆ ساڵی ٢٠٢٠ زەریف باسی لەوە کرد و وتی ئێمە هێچ هەوڵێک نادەین بۆ سەرکەوتنێ دێموکراتەکان و هیچ سەرمایەمان تەرخان نەکردووە بۆ سەرکەتنی دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چونکە لە سەر ئەو بڕوایەین کە دێموکراتەکانیش بە قەدەر کۆماریخوازەکان کێشەیان لە گەڵ ئێمە هەیە ئێمە تەنیا چاوەڕوانی ئەوەین کۆشکی سپی لە ڕێگای عەقڵ و مەنتێق لە گەڵمان دانووستان بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.