زەریف: ناردنی هێز لە لایەن سعوودیەوە بۆ سووریە، هەڵەیەکی گەورەیە

0
874

هەروەک ماوەیەکە لە هەواڵەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، سێ وڵاتی عەرەبیی سعوودیە، بەحرەین و یەمەن، ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا زۆرێک لە بەرپرسانی ئێرانی، بە تووندی لەمبارەوە هەڕەشەیان کردووە و دەڵێن ئەنجام دانی ئەو کارە، مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە و لە هەمان کاتدا بە پێشێل کردنی سەروەری سووریەی دەناسێنن.

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی سووریە، وەلید ئەلموعەلیم، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری هاتنی ئەو هێزانە بۆ سووریە، لە تابووتی دارینەدا دەیاننێرنەوە وڵاتەکانیان.

بەرپرسانی سعودیە و لە ناویاندا عادل ئەلجەبیر، ڕایانگەیاندووە کە ناردنی هێز لە لایەن ئەو وڵاتانەوە لە ژێر چاوەدێری ئامریکادا ئەنجام دەدرێ.

لە درێژەی پەرچەکرداری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە دژی ناردنی هێز لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ سووریە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی ڕێبەندان لە کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هاوتا بلژیکییەکەی خۆی لەمبارەوە گوتی: ئەوانەی کە بێ هەبوونی ئیزن و مۆڵەتی دەوڵەتی سووریە، لەو وڵاتەدا عەمەلیات دەکەن، ئەوە پێشێلکاری یاسا ناونەتەوەییەکانە.

ئەو قسانەی زەریف لە حاڵێکدا دەگوترێن کە تا ئێستا دەیان پاسداری ئێران و لە ناویاندا دوو جاشی کوردی خەڵکی بۆکان و ورمێش لە شەڕی سووریا و لە بەرگری لە ڕژیمی ئەسەددا کوژراون.

وەزیری کار و باری دەرەوەی ئێران، هەروەها گوتیشی: “بە بڕوای من باشتر وایە کە هەموو هێزی خۆمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارێکی ئاشتیانە بخەینە گەڕ نە ئەوەی کە مەترسی دوژمنایەتی لە ناوچەکە زیاتر بکەین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.