زەریف:  ئێران و چین ناهێڵن ئەمریکا پشت لە “بەرجام” بکا

0
811

ڕۆژی کورد: بەر لە هەڵبژێردرانی دناڵد ترامپ بە سەرۆک کۆماری ئیسلامی، بناژۆخوازان و لە سەرووی هەمووانە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر بەرجام و خامنەییش بەردەوام دووپاتی دەکردەوە کە بەرجام شتێکی ئەوتۆ نیە کە هەندێ کەس پێی سەرخۆش بوون، لە هەمان کاتیشدا خامنەیی ئەنجامدەرانی بەرجام یان ئەو کەسانە کە پێی دڵخۆش بوون بە ئەمریکاخوازی تاوانباری دەکردن بەڵام دوای هەڵبژاردنی ئەم دواییانەی ئەمریکا و نوێ کرانەوەی گەمارۆ ١٠ ساڵەکان، لێدوان و ئاراستەکان گۆڕاون و بەردەوام هەڕەشە لە ئەمریکا دەکرێ کە ئەگەر بێت و گەمارۆکان نوێ بکرێنەوە ئەوانیش دژکردەوەیان دەبێت.

محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کە ئێستا بۆ سەردانێک دوای هیند، گەیشتۆتە چین و لە پیکەن ـە، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، چین ـی بە پشتیوانی ئێران لەقەڵەم دا و گوتیشی: “ئێران و چین ئیزن نادەن، بەرجام یەک لایەنە پشت گوێ بخرێت، ئێران و چین ڕەوتێکی دوولایەنەیان لە هەمبەر پرسەکانی جیهان و چەند ئاراستیەی تردا هەیە و هاوهەڵوێستن”.

ڕۆژی شەممە ١٣ی سەرماوەزیش، حەسەن ڕووحانی لە سەردان لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیە پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە “بەرجام ڕێکەوتنێکی ٧ لایەنەیە و نابێ ئیزن بدرێ لایەنێک لاوازی بکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت