زیندانێکی سیاسی کورد، بۆ جارێکی تر لە مەرەخەسی (مۆڵەت) بێبەش کرا

0
631

هەرچەند لە ئێران بۆ یەکەم جار یاسای مافی زیندانیانی سیاسی لە مەجلیس دەنگی پێدرا و پەسەند کرا، تا ئێستاش زیندانیانی سیاسی کورد و کەمینەکان لە ئێران، لە مافەکانی خۆیان بێبەشن.

دوای ئەوەی کە سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی زیندان بۆ ئازادی مەرجدرا، زیندانی سیاسی کورد، جەماڵ قادرنەژاد، ئازاد نەکرا، بۆ جارێکی تر داوای زیندانێکی تری سیاسی کورد بە ناوی “ئەییووب ئەسەدی”، خەڵکی مەریوان لە زیندانی کاشمەر، ڕەد کرایەوە.

ئەییووب ئەسەدی کوڕی حوسێن و خەڵکی شاری مەریوان لە پارێزگای سنە کە ئێستا لە زیندانی شاری کاشمەر سزای زیندانەکەی تێدەپەڕێنێ، لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی واتا ٤ ساڵ لەمەوبەر و لەگەڵ ٣ کەسی تر بە ناوەکانی چەنگیز قەدەم خێری خەڵکی کامیاران، فەخرەددین فەرەجی خەلکی مەریوان و محەممەد حوسێن ڕەزایی خەڵکی دیواندەڕە لە یەکێک لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەست بەسەر کران و دواتر بە تاوانی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

لە ماوەی ٤ ساڵ زیندان، تا ئێستا و سەرەڕای بوونیپێویستی بە قزشک و دەرمان بە هۆی بوونی ئەشکەنجە و لێدانی زۆر لە ماوەی دەست بەسەریدا، بەرپرسانی زیندان پێشنیان بە چارەسەری پزشکی ئەییووب گرتووە و لە ئێستادا بۆ جارێکی تر، دژایەتییان لەگەڵ پێدانی مەرەخەستی (مۆڵەت) بە ناوبراو کردەوە.

شایانی باسە کە ئەییووب ئەسەدی لە دۆخێکی جەستەیی نالەبار دایە و پێویستییەکی هەنووکەیی و بەلەزی بە چارەسەری پزشکی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.