زیاتر لە ١ میلیارد ئەکاونتی یاهوو، هاک کراون

0
965

ڕۆژی کورد: کۆمپانیای یاهوو، ئەمڕۆ پێنج شەمەە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕاپۆرتێکی فەرمی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١ میلیارد، ئەکاونتی بەکارهێنەرانی یاهوو، هاک کراون.

ئەو هاک کرانە گەورەتین هاک کرانی هەموو مێژووی تەمەنی کۆمپانیای یاهوویە.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەو هێرشەی هەکێرەکان، هاوینی ٢٠١٣ هاتۆتە ئاراوە و زانیاریی زیاتر لە یەک میلیارد بەکارهێنەری یاهوو وەک ناو، پاشناو، ژومارە تەلەفوون، زانیاریی لەدایک بوون و پرسیاری ئاسایشیی بەکارهێنەران هاک کراوە و لەبەردەست هەکێرەکان دایە.

تەنیا دوای ماوەیەکی کورت لە بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، نرخی پشکەکانی یاهوو لە بازاڕەکانی ٥/٢ لەسەد دابەزیوە.

مانگی سێپتامبری ئەمساڵیش زانیاریی ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری کۆمپانیای یاهوو، بڵاوبۆوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی کۆمپانیای یاهوو، ئە وکۆمپانیایە تا ئێستا نەیتوانیوە هەکێرەکان بناسێ و ئەوەش دڵەڕاوکێی زیاتری لێکەوتۆتەوە.

لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵکانێکی زۆر لە ڕێگای کۆمپانیای یاهووەوە ئیمەیلەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن، هەر بۆیەش جێگای نیگەرانییە و پێویستە لەمەبەدوا کەمتر کەڵک لە یاهوو وەربگیردرێ و متمانەی پێ نەکرێت، پێشتریش یاهوو هەندێ زانیاریی بەکارهێنەرانی خۆی بە ئێران فرۆشتبوو.

پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو کێشەیە بە گۆڕینی ڕەمزی چوونە ژوور (پاسوۆرد) چارەسەر ناکرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت