زۆرانبازی ناسراوی کورد له‌ ئیسلام ئابادی غەرب، کۆچی دوایی کرد

0
987

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ شەممە 29ی خەزەڵوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، تەرمی ئیسفەندیار غوڵامی، وەرزشوانی زۆرانبازی ناسراوی کوردی خەڵکی ئیسلام ئابادی غەرب، تەسلیم بە خاک کرا.

ئەو وەرزشوانە بەناوبانگە کوردە بە هۆی نەخۆشییەوە و لەوپەڕی بێ نازی و ئاوڕلێنەدانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، کۆچی دوایی کرد.

ئیسفەندیار غوڵامی لە ئاستی ئێران و لە ئاستی جیهاندا بەشداریی کێبەرکێکانی کردووە و گەلێک شانازی تۆمار کردوون.

ناوبراو ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لەدایک بووە و لە دەیەی ٥٠ـوە دەستی بە وەرزشی زۆرانبازی کردووە و دواتر بۆ یانەی نەتەوەیی ئێران بانگهێشت کرا و لە چەندین کێبەرکێی جیهانیدا بەشدار بووە.

ساڵی ١٣٨٤ لە کێبەرکێی پێش کیسوەتەکانی جیهان کە لە تاران بەڕێوەچوو، وەک جێگری قارەمانی جیهان هەڵبژێردرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت