زمانى دایک و کاریگەرییەکانی

0
1857

دوکتور عەبدولواحید دزەیی

21 ى شوباتى هەموو ساڵێک مرۆڤایەتى ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەى رۆژى جیهانى زمانى دایک، ئەم بۆنەیە بۆ داکۆکیکردن و رێزگرتنە لەم رۆژە، زمانى دایک Mother Language زمانى بیرکردنەوە و هەست و نەستە و بەشێکە لە پێکهاتەى کەسایەتى و ناسنامەى تاک. زاڵبوونى تەواو بەسەر زمانى دایک یارمەتیدەر و پشتیوانییە بۆ بەشداریکردنى تاک لە ژیانى کۆمەڵگا و کاروبارى فەرمى و بەشداریکردن لە خزمەت گوزارى فەرهەنگى و گەشەکردنى تواناى بیرکردنەوە و پێگەیشتنى دید و بۆچوون .

10649540_390464181128396_6680696673507283846_n

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە هەر لە کۆتایى سێیەکى تەمەنى کۆرپەڵە لەناو منداڵدانى دایکیدا پێش ئەوەى ببێت و گڕوگاڵ بکات ئەوا ئاشنایەتییەکى تەواوى لەگەڵ زمانى دایک هەیە، ( کاپلین ڤێرمیکا kathleen wermke ) لە زانکۆى( ورزبورگ Wurzburg ) لە لێکۆڵینەوەیەکدا پێچەوانەى لێکدانەوەکانى پێشتر دەریخست کە کۆرپەڵە دەتوانێت گوێى لە دەنگى دایکى بێت و جیاى بکاتەوە، لێکۆڵینەوەکە لەسەر (60) منداڵدا کرا کە (30) یان فەڕنسی بوو و (30) ئەڵمانى بوون تەمەنى منداڵەکان لە نێوان (3-5) رۆژبوو دواى لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەى دەنگەکان دەرکەوت منداڵە (فەڕەنسی) یەکان ئاوازەى گریانیان بەرزترە لە منداڵە (ئەڵمانى) یەکان ئەمەش رەنگدانەوەیەکى تەواوى ئەو دوو زمانەیە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە زمانى دایک کاریگەرى لەسەر کۆرپەلەکەى هەیە و ئەم کاریگەرییەش لەناو سکى دایکییەوە دەستپێدەکات .

دەتوانین رۆڵى دایک لە وەرگرتنى زمان لەم خاڵانە خەست بکەینەوە :

أ- دەربڕینى وشەکان بە روونى و هێواشى لە رێگاى بڕگەى درێژ و رستەى ئاسان.

ب- جەختکردن لەسەر ئەو کەلەوپەلانەى کە منداڵ ئارەزووى لێیەتى.

ج- یارمەتیدانى منداڵ تا بتوانێت وشەى گونجاو لە رێگاى ئەو واتایانەى دەیزانێت دەرببڕێت .

د- دووبارەکردنەوەى ئەو وشە و رستانەى کە منداڵ دەریدەبڕێت، لەگەڵ هەڵسەنگاندیان .

ه- بەدواداچوونى کردن بۆ ئەو ئارەوزووانەى کە منداڵ هەیەتى لەگەڵ پێشکەشکردنى زانیارى زیاتر دەربارەى .

و- پارێزگاریکردن و رەچاوکردنى دەوروبەرى منداڵ و پێشکەشکردنى زانیارى دەربارەى رووداوە هەنووکەییەکان .

ز- رێکخستنى قسە لە رووى دەربڕین و رێزمانەوە .

ح- دانانى پرسیارى سادە و راستەوخۆ .

گ- راستکردنەوەى هەڵە دەربڕینییەکان .

ى- پێگەیاندنى گفتوگۆ لاى منداڵ وەک نموونەیەکى قسەکردنى گەورەکان .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.