زانیاریی بنەڕەتی لەسەر هەڵبژاردن لە فەڕانسە و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی

0
1086

ڕۆژی کورد: کۆشکی ئێلیزە لە ناوەڕاستی پاریس هەڵکەوتووە و لە ساڵی ١٨٧٣ بەدواوە، شوێنی ژیان و کاری سەرۆک کۆماری فەڕانسە بووە. ئەو کۆشکە نزیک بە ٣٠٠ ساڵ تەمەنی هەیە و ٣٦٨ ئۆدەی هەیە و تێیدا ٣٨٠ کاتژمێری پاندۆڵی بوونی هەیە و دەرخەری ئەوەن کە کات تێدەپەڕێت.

دانیشتنەکانی حەوتووانەی دەوڵەت لەو کۆشکە بەڕێوە دەچن کە ژێرزەمینەکەی “پەناگای ناوکی” هەیە و سەرۆک کۆمار دەتوانێ لە کاتی شەڕدا هەر لەوێوە موشەکە ناوکییەکان بخاتە گەڕ.

ئەوەی کە شێوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار واتا ئەو کەسەی دەچتە ناو کۆشکی ئێلیزە چۆنە و ئەو خولە لە چ دۆخێکدا بەرێوە دەچێ، لە خوارەوە دەخرێتە بەر باس.

لە وڵاتی فەڕانسە، ١١ بەربژێر لە کێبەرکێی هەڵبژاردندا بۆ گەیشتن بە کورسیی دەسەڵات و سەرۆک کۆماری، پێکەوە ململانێ دەکەن. سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕاستەوخۆ و بە دەنگی خەڵک هەڵدەبژێردرێت.

ئێستا نزیک بە ٤٧ ملیۆن تاکی فەڕانسەوی، مافی دەنگدانیان هەیە.

دەنگدانی ئەمساڵ ڕۆژی یەکشەممە (سبەینێ ٣ی گوڵان ـی ١٣٩٦ی هەتاوی) بەڕێوە دەچێ.

کەسێک دەتوانێ بگا بە کۆشکئ ئێلیزە و ببێ بە سەرۆک کۆمار کە لانیکەم ٥٠%ی دەنگەکانی لەو هەڵبژاردنەدا بۆخۆی مسۆگەر کردبێت.

لە ئێستادا پێش بینی و دەنگدانە بەرایی و ناواقعییەکان وای دەردەخا کە هیچ کام لە بەربژێرەکان ناتوانن زیاتر لە ٢٥% ـی دەنگەکان بۆخۆیان مسۆگەر بکەن هەر بۆیەش پێدەچێ ئەو دەنگدانە بکێشێتە خولی دووهەم.

خولی دووهەم دوو حەوتوو دواتر لە ٧ی مانگی مای ـدا بەڕێوە دەچێت واتا ١٧ی گوڵان.

تا ئێستا و لە سەرجەم خولەکانی هەڵبژاردن لە فەڕانسە، زۆرترین دەنگ کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا، وەدەست هاتبێت، هی شارل گۆل بووە کە توانی لە خولی یەکەمدا لە ساڵی ١٩٦٥، ڕێژەی ٤٤ لە سەدی دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر بکات، دوای ئەو کەس نەیتوانیوە لە خولی یەکەمدا بگات بەو رێژەیە.

پێدەچێ لە خولی ئەمجارەیان، لە کۆی ئەو ١١ بەربژێرە، ٥ کەسیان بچنە خولی دووهەم.

پێش بینیەکان باس لەوە دەکەن کە لە دەنگدانی ئەو جارەدا، پێدەچێ ئێمانوێل مەکرۆن، زۆرترین دەنگ بێنێتەوە، کەسێک کە لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی فرانسوا ئۆلانددا، وەزیری دارایی بووە و ئێستا وەک بەربژێری سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردندا کردووە.

لە هەمان کاتدا، خاتوو مارین لۆپێن، ڕێبەری حیزبی ڕاستی توندئاژۆی “بەرەی نەتەوەیی” ـیش ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەدان و دەنگەکانی لە گەڵە کە وەک دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێ، تەقینەوەی پێنج شەممەی ڕابردووە کە لە شەقامی شانزەلیزە و ڕێک لە کاتی مشتوومڕە تەلەفزیۆنیەکانی نێوان بەربژێرەکان ڕووی دا و لە ئەنجامدا هەم کەسی بکەری تەمەن ٣٩ ساڵان و هەم پۆلیسێک کوژران، شانسی خاتوو لۆپێن ـیان بردۆتە سەرێ.

لپپێن لە دوایین لێدوانەکانیدا باسی لەوە کردووە کە دەبێ مزگەوتی ئیسلامگەراکان دابخرێن و ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆماریش، ئەوا ئەو کارە دەکات.

جیا لەو دوو کەسە، سێ بەربژێری تریش لایەنگری باشیان هەیە و بۆی هەیە بچنە خولی دووهەم کە بریتین لە: فرانسوا فیون، بەربژێری حیزبی ڕاستی ناوەندی کۆماریخوازەکان، بنوا ئاموون، بەربژێری حیزبی دەسەڵاتی سوسیالیست و ژان لۆک ملێنشوون ـی چەپگەرا.

لە خولی دووهەمدا کەسێک شانسی زیاتری هەیە کە ئەو حیزبانەی کە بەربژێرەکانیان لە خولی یەکەم دەنگیان نەهێناوەتەوە و لە گەردوونەی هەڵبژاردن دەرکەوتوون، پشتیوانیان لێ بکەن و دەنگی خۆیان بخەنە باڵ دەنگیان.

لە مێژووی کۆماریی پێنجەمی فەڕانسەدا واتا لە ساڵی ١٩٨٥ تا ئێستا، سێ جاران بەربژێری سەرکەوتووی خولی یەکەم، لە خولی دووهەمدا شکستی خواردووە، ئێستاش پێش بینیەکان باس لەوە دەکەن کە خاتوو مارین لۆپێن، تەنانەت ئەگەر لە خولی یەکەمیش سەربکەوێ لە خولی دووهەم شکست دێنێ.

ئەو کەسەی کە لە فەڕانسە دەنگ دێنێتەوە و دەبێ بە سەرۆک کۆمار، بۆ ماوەی ٥ ساڵان ئەو دەسەڵاتەی لە ئەستۆیە کە دواتر پارلمان دەنگ دەدا بە وەزیرە پێشنیار کراوەکانی ئەو سەرۆک کۆمارە.

ئێستا بە هۆی هێرشی تیرۆریستی کە پێنج شەممەی ڕابردوو هاتە ئاراوە، هەڵبژاردن لە دۆخێکی پۆلیسیدا بەڕێوە دەچێت کە ئەوە یەکەم جارە لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا، هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئەوتۆ پۆلیسیی چڕدا بەڕێوە بچێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت