رەوتی بانگهێشت کردنە ئەمنیەتیەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

0
1880

لە درێژەی شەپۆلی بانگهێشتی چالاکانی کورددا، چالاکێکی دیکەی فەرهەنگی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند رۆژی رابردوودا، چالاکێکی فەرهەنگی بە ناوی عێرفان ساعدپەنا بەرپرسی ئەنجومەنی “هەوراز” و یەکێک لە مامۆستایانی زمانی کوردی لە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێکۆڵینەوەی لێکراوە.

ئەو چالاکە فەرهەنگیە لەو ماوەیەدا لە ژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بووە.

irfan
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو کە هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەت بەربەستیان بۆ چالاکییە فەرهەنگی و مەدەنییەکانی عێرفان ساعدپەنا دروست کردووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو چالاکە فەرهەنگیە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە روون نەبووەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ٢٧ی جۆزەردان ئەمساڵ، کاوە خۆسرەوی کوردستانی، خوێندکاری کارناسی باڵای زانکۆی پەیامی نووری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و هەتا ئێستا هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە کوردە لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتەوە روون نەبووەتەوە.kawe

هه‌روه‌ها بە گوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ، ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردان، “کاوە خوسرەوی کوردستانی”، چالاکێکی خوێندکاری و مامۆستای زمانی کورد، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سنە، قۆڵبەست کراوە.

زانیارییەکە لە لایەن کاربەدەستانی ئیتلاعاتی سنەوە پشتڕاست کراوەتەوە و دەگوترێ ناوبراو ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری قۆڵبەستکرانی ناوبراو لەدەستدا نییە.
هاوكات دادگای پێداچوونەوەی سنە، حوکمێکی بەرایی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەریوان دژ بە چالاکێکی مەدەنیی مەریوانی وەک خۆی پەسەند کردەوە.

“عەلی خۆشنەمەک”، ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شارەکەوە بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.ali-xhonamk

بە گوێرەی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو چالاکە مەریوانییە تەمەنی ٥٢ ساڵ و خێزاندارە. ناوبراو لە ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوییەوە لە لایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە قۆڵبەست کراوە و ئێستا لە گرتووخانەی ئەو شارەدا زیندانییە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.