رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای کۆتایی هێنان بە هەڵاواردنی کەمینە ئاینییەکان دەکەن

0
5867

زیاتر لە ١٠ ناوەندی مافی مرۆڤ بەبڵاووکردنەوەی بەیاننامەیەک، تێکدان و رووخاندنی شوێنی نوێژخوێندنی سوننە مەزهەبەکانیان لەتاران، مەحکووم کرد.

لەبەیاننامەی ئەو رێکخراوانەدا هاتووە، زیاتر لەسێ دەیەیە لەهاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران تێدەپەڕێ، پەیڕەوانی ئایینی سوننی مەزهەب لە پێتەختی وڵاتی ئێران لەبوونی مزگەوت بۆ بەرێوەبردنی رێوڕەسم و بۆنە ئایینیەکانی خۆیان بێبەش کراون.

ئەو رێکخراوانە داوایان لەئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆفی ئێران، هانری بیلفلد رێپۆرتێری تایبەتی بۆ پرسی ئازادی دین و بیر و باوەڕ، سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی و چالاکانی مافی مرۆڤ کردووە کە لەو بارەیەوە بێدەنگ نەبن و دەنگی خۆیان بە دونیا بگەیەنن.
بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

هەر چەند لەمادەی ١٢ی یاسایی بنەڕەتی بە راشکاوانە هاتووە ” هەموو کەمە ئایینەکان لە ئێران رێزی تەواویان هەیە پەیڕەوانی ئەو ئایینانە ئازادن لەبەڕێوەبردنی رێوڕەسم و بۆنە ئاینییەکانی خۆیان.

بەڵام جیاوازیدانان و هەڵاواردن زیاتر خۆی دەرخستووە و تەنانەت لە ماڵ و شوێنە ئیجارەییەکانیشدا ئیزن نادرێ کە کەمینەکان رێوڕەسمی تایبەت بە خۆیان بەڕێوە ببەن و لێیان دادخرێت.

لەدوایین حاڵەتدا دەتوانن ئاماژە بە حاڵەتی، رۆژی چوارشەممە (٢٩ژوئیە ٢٠١٥/٧ی گەلاوێژ ١٣٩٤ هەتاوی) بکەین کە مەئموورانی شارەوانی بە پشتیوانی هێزە نیزامیی و ئەمنیەتییەکان هەوڵی رووخاندنی بەشێکی گرینگی شوێنی نوێژخوێندنی سوننی مەزهەبەکان لەگەڕەکی پوونەکی تارانیان دا.

زانینی چەند راستییەک سەبارەت بە رووخاندنی شوێنی نوێژخوێندنەکە شیاوی لێوردبوونەوەیە

١_ حەشیمەتی خەڵکی سوننی مەزهەب لە تاران بە سەدان هەزار کەس مەزەندە کراوە کە ئیزنی دروستکردنی مزگەوتیان هەتا ئێستا پێ نەدراوە، تاران کە وەکوو پێتەختی وڵاتی ئیسلامیی چاوی لێدەکرێت هەتا ئێستا سوننی مەزهەبەکان مزگەوتێکیان نیە.

٢_ بە هۆی بیانووگرتن و سنوورداربوونی کۆمەڵگەی سوننی مەزهەبەکان شوێنی نویژخوێندنەکانی ئەوان لە تاران فەرمیی نیە و لە راستیدا وەکوو ” ماڵی کرێگرتە ” وایە.

٣_ ناوەندی نوێژخوێندنی سوننی مەزهەبەکان لە پوونەک ناسراوە بە”نوێژخوانی پوونەک” کە گەورەترین شوێنە بۆ نوێژخوێندنی رۆژانە و بەرێوەچوونی رێورەسمەکانی سوننی مەزهەبەکان کە هەتا ئێستا چەند جارێک داخراوە یان رووخێنراوە.

٤_ لەرێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی مەئموورانی شارەوانی و هێزە نیزامییەکان هەوڵی داخستنی شوێنی نوێژخوێندنی سوننیەکانیان داوە و پێش لەو رێکەوتە هاوکات کۆنفرانسی وەحدەتی ئیسلامیی لە تاران بەرێوەچوو، هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکان پێش بە چوونی مەولانا عەبدولحەمید ئیسماعیل‌زهی مامۆستا و پێشنوێژی سوننی مەزهەبەکانیان بۆ چوون بۆ کۆنفرانسەکە گرت.

٥_ بەدواداچوونی مامۆستایانی سوننی مەزهەب بۆ ئەو شوێنە کاریگەریی هەبوو بەڵام بەو حاڵەشەوە رێگریی لە بەڕێوەبردنی بۆنە و رێوڕەسمە تایبەتییەکان دەکرا.

٦_سەرەڕای پێشگیری لەبەرێوەچوونی نوێژی رۆژانی هەینی و جێژنەکان لەم چەند مانگەی دوایدا، بەشێک نهۆمی یەکەم کە بۆ نوێژخوێندن کەڵکی لێوەردەگیرا رووخێندرا.

لەگەڵ ئەوەیەکە پێشگرتن لە بەرێوەچوونی نوێژخوێندنی رۆژانی هەینی و بەرێوەچوونی رێورەسمەکان و هەروەها رووخاندن و بەرتەسک کردنەوەی رێوڕەسمە ئایینەیەکان کە دژایەتی لەگەڵ بەیاننامەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەیە، هاوکاتیش پێشێلکردنی ئاشکرای ئازادییە مەزهەبیەکانە.

رێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ وێڕای مەحکووم کردنی ئەو کارە داوایان لە دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی کردووە کە ئەنجامدەرانی روخاندنی شوێنە پیرۆزەکانی کەمە ئایینیەکان سزا بدرێن چونکە لەگەڵ مادەی ١٢ یاسای بنەڕەتی حکوومەتی ئیسلامی دژایەتی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.