رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای ئازاد کردنی محەممەد سەدیق کەبوودوەند ده‌كا

0
1955

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەرەبەری نۆـەمین ساڵی دەستبەسەرکردنی محەممەد سدیق کوبوودوەند چالاکی مافی مرۆڤی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

لەبەیاننامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستاندا داوای ئازاد کردنی محەممەد سەدیق کەبوودوەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان کراوە.

ئەو رێکخراوە بە هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵەی کەبوودوەند، داوا لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات، نارەزایەتی خۆیان سەبارەت بە درێژبوونەوەی ماوەی زیندانی محەممەد سدیق کەبوودوەند دەرببڕن بە شێوەیەکی جیددی داوای ئازاد کردنی بکەن.

ئەو رێکخراوە مافی مرۆڤییە لەبەشێکی بەیاننامەکەیدا باس لەوە دەکات: کەبوودوەند بە هۆی داکۆکی لە مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکان و خەڵکی ئێڕان بە شێوەیەکی نایاسایی و ناداپەروەرانە حوکم دراوە و ماوەی سەد مانگە لە ئازادی وچالاکی بێبەش کراوە.

بەیاننامەكه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌

داوای ئازادکردنی باوکی مافی مرۆڤی کورردستان دەکەین

١٠ی پووشپەری ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ زیندانی کردنی سەرەڕۆیانە و نایاسای محەممەد سدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان کە ٩ساڵ لەمەوبەر بوو، کەبوودوەند چالاکییە مەدەنی و مرۆییەکانی خۆی لە رێگای ئاشتیخوازانەوە دەست پێکردووە و لەلایەن دەزگاگانی ئەمنیەتی و ئیتلاعاتی و سپای پاسداران لەرێژ کونترڕۆڵ و چاوەدێری دابووە و پەروەندییان بۆ ناوبراو لەدەزگای قەزایی ئوستانەکانی کوردستان، ئازەربایجان و تاران بۆ کردەوە، لانیکەم لەو چوار پەروەندییە کە بۆ ناو براو دروست کرا دوو لەو پەروەندانە تەرخان کراوە بۆ تۆمەت لێدانی ناوبراو بە تایبەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام، بڵاوکردنەوەی کتێبی نایاسای، تێکدانی بیروڕای گشتی و دامەزراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە یەکێک لەو پەروەندانەدا بە یەک سال زیندانی ،بێبەش کردن لە چالاکی رۆژنامەوانی، لێسەندنەوەی ئیمتیاز و پێشگرتن لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری یاسایی، هەروەها ١٠ساڵیش زیندانی سەبارەت بە بەرێوەبەردنی رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بۆ بڕایەوە و لە ٩٨ مانگ پێش لە ئێستاوە لە زیندان دایە.

کەبوودوەند لەسەرەتای زیندانی کردنیدا و ئەو حوکمانەی کە بەسەریدا سەپێنرا بەتایبەت سەبارەت بە بەڕێوەبردنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە نایاسایی لە قەڵەم دا و هاوکاتیش بنەماڵەکەی و کۆڕ و کۆبوونەوە جیهانییەکان زیندانی کردنی ناوبراویان بە زاڵمانە ناو برد و داوای ئازاد کردنی محەممەد سدیق کەبوودوەندیان کرد.

کەبوودوەند و بنەماڵەکەی لە ماوەی ئەو ٩ ساڵەدا، رەنجی زۆریان چێشتوە بەتایبەتی سەبارەت بە نەخۆشی چارەسەرنەکراوی کەبوودوەند نیگەرانییەکانی ئەو بنەماڵەیە زیاتربووە.

کەبوودوەند ئەمڕۆ وەکوو دامەرزێنەر و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و ئێران دەناسرێت، بەهۆی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و مافی نەتەوەکانی ئێران و خەڵکی کوردستان بە شێوەی نایاسایی و نادادپەروەرانە حوکم دراوە و ماوەی ١٠٠ مانگە لە ئازادی و چالاکی مەدەنی بێبەش کراوە.

رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵەکەی داوا لە چالاکانی مافی مرۆڤ، مەدەنی و سیاسی و هەموو رێکخراو و ناوەندە جیهانییەکان دەکەن زیندانی کردنی نایاسای کەبووەوەند لەبیر نەکەن و بەشداربن لە نارەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە درێژبوونەوەی ماوەی زیندانی کردنی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بکەن.

تاران ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی/ ٣٠ ژوئن ٢٠١٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت