رۆژی كورد: بەبۆنەی حەوتەمین ساڵرۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی یەكێ: لە رێبەرانی نەتەوەكەمان لە رۆژهەڵاتی كوردستان و دامەزرێنەری سازمانی خەباتی كوردستان، لەلایەن دەفتەری سیاسی ئەو سازمانەوە راگەیەندراوێك بڵاو كراوەتەوە كە لەو راگەیەندراوەدا تیشكخراوەتە سەر رەهەندەكانی ژیانی مامۆستا.
دەقی راگەیەندراوەكەی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات:
ڕاگه‌یندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خەباتی كوردستان بەبۆنەی حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان !
كادر‌و پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات!
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی شه‌هیدان!
٣٠ی پوشپه‌ڕی ٢٠١٧ کوردی به‌رامبه‌ر به ٢١ ی ژولای ٢٠١٧ی زایینی حەوت ساڵ به‌سه‌ر کۆچی دوایی مامۆستای زانا و ڕێبه‌ری تێکۆشه‌ر و که‌م وێنه‌ی کورد و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی تێده‌په‌ڕێ.
بێگومان له‌ده‌ستانی ئه‌و ڕێبه‌ره خه‌باتكاره‌ی گه‌له‌كه‌مان، كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته نێو جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان و زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی له گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات دا. مامۆستای زانا و تێکۆشه‌رمان خاوه‌نی نزیك به ٧٠ ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وام بوو له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی دژی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌گشتی و ڕێژیمی ئاخوندی به‌تایبه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تی گه‌لێك له ده‌وره سه‌خت و دژوارەكانی جوڵانەوی کورد و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کرد. مامۆستا وەك ڕێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و شاعیر و ئه‌ده‌ب زانێکی به‌توانا و وه‌ک پێشه‌وایه‌کی ئاینی، به گیان و دڵ، سادقانه خه‌باتی کرد و هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی.
ئێمه هه‌ڵوه‌دایانی ڕێگه‌ی پیرۆزی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی، لە مەدرەسەی سازمانی خەبات كە قوتابخانەی ڕێبازی نیشتمان خۆشەویستی و خه‌باتکردن له پێناوی ده‌سکه‌وت و مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردی سته‌م دیده و هێماو هه‌وێنی تێکۆشان بۆ ئازادی و پێشمه‌رگه و دڵسۆزی بۆ گه‌ل، له حەوته‌مین ساڵیادی کۆچی دواییدا درود و سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی ئه‌و ڕێبه‌ره زانا و تێکۆشه‌ره و یادی به‌رزو به‌ڕێز ڕاده‌گرین و له‌م ڕۆژه‌دا پهیمانبۆ به‌رده‌وامی ڕێباز و خه‌باتی مامۆستای مه‌زن و فیدكارمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه و ئەو پەیمانە به باشترین پاداش و ڕێزگرتن له یادی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی ده‌زانین و هەمیشە هزر و ئه‌ندێشه و باوه‌ڕی مامۆستا به مه‌شخه‌ڵی خه‌بات دەزانین و له‌ڕێی تێکۆشمانمان له هه‌موو سه‌رده‌مێکی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد دا كەڵكی لێ وەردەگرین.
خه‌ڵکی خه‌باتگێڕی کوردستان!
هاونیشتمانیان و ئۆگرانی خه‌بات و بیر‌و باوه‌ڕی کوردایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال!
ئه‌مساڵ له‌کاتێکدا یادی کۆچی دوایی مامۆستای مه‌زن و زانامان ده‌که‌ینه‌وه که خه‌باتی به‌رده‌وامی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان له‌و په‌ڕی گه‌شه‌دایه و دوژمنانی کوردیش به‌ره‌و ڕوخان و شکستی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن. ڕێژیمی ئاخوندی ئێران له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی و خه‌ڵکی کورد به‌تایبه‌تی له ڕوبهڕونهوهدایه و ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی و گوشاری زیاتری ده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ به‌ره‌وڕوه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوندی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به چه‌وسانه‌وه‌ی زیاتر و سیاسه‌تی تۆقاندن و گرتن و کوشتنی خه‌ڵکی ئێران ده‌سه‌ڵاتی دژه ئینسانی خۆیان ڕاگرن و وای نیشان بده‌ن که هێزو توانایان هەیە، به‌ڵام نیشانه‌کانی لاوازی و لهرزۆکبوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژه ئینسانیه دەردەخەن و ناکۆکی ناوخۆیی باڵه به‌ناو جیاوازه‌کانی ئاخونده‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌رده‌که‌وێ و حاكمیەتی تووشی داماوی كردوە بە شێوەیەك كە روخانی یەكجاری ئەو دەسەڵاتە نگریسە نزیك بۆتەوە.
بە هومێدی هاتنی ئەو رۆژەی كە كۆتایی هاتنی حكومەتی دیكتاتۆری ئاخوندی تێدا بێتە دیی و بە درودی دوبارە بۆ رۆخی مامۆستای زانا و لێهاتوی گه‌له‌که‌مان مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی.
جێگەی خۆیەتی کە ئه‌زموونی مامۆستایی کۆچکرد و هه‌روه‌ها باقی خه‌باتکاران و شه‌هیدانی سورخهڵاتی گه‌له‌که‌مان ببێتە هەوێنی هه‌وڵ بۆ یه‌کڕیزی و ته‌بایی زیاتر و کار و خه‌باتی هاوبه‌ش له ناو هێزه‌کانی ناو گۆڕه‌پانی خه‌بات.
سڵاو له‌یادی مامۆستایی زانا و دڵسۆزمان!
به‌رز و به‌ڕێزبێت یادیخەوتەمین ساڵه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا ، بۆ پێشه‌وه له پێناو وه‌دیهاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی مامۆستا سه‌یدی جه‌لال حسینی.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی پووشپەری 1396ی هەتاوی