راگەیاندنی پێشوەختی جێژنی رەمەزان، دەستبەسەرکرانی چوار مامۆستای ئایینی لێکەوەتەوە

0
728

پاش تێپەربوونی١٧رۆژ لەدەستبەسەر کردنی چوار مامۆستای ئاینیی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.
پاش تێپەڕینی چەند رۆژ لەجێژنی رەمەزان، چوار مامۆستای ئاینیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان کە یەکێکیان پێشنوێژی گوندی ” تیشمە” بووە، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەرسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری بۆکان  رایگەیاندووە، هێزە ئەمنیەتییەکان بە تۆمەتی راگەیاندنی پێشوەختەی جێژنی رەمەزان، ئەو چوار مامۆستایەیان دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و نزیکانی ئەو چوار مامۆستا کوردە بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شارەکانی بوکان، مەهاباد، میاندواو و ورمێ، هەتا ئێستا لە شوێنی راگرتنی ئەو هاووڵاتیانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.

هەتا کاتی بڵاکردنەوەی ئەو هەواڵە شوناسی ئەو چوار مامۆستا کوردە بۆ ئاژانسی کوردپا روون نەبووەتەوە.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان، زیاتر لە ١٥ میلیۆن هاووڵاتی سوننی مەزهەب لە ئێران بوونیان هەیە.

فشار هێنان و لەمپەر دروستکردن بۆ هاووڵاتییانی سوننی مەزهەب لەئێران لەکاتێک دایە کە وەزیری ئیتلاعات لەسەردەمی سەرکۆماریی محەمەد خاتەمی، وەکوو راوێژکاری حەسەن روحانی بۆ کاروباری کەمایەتییە ئاینیەکان دیاری کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.