دەوڵەت ئاسەوارەکانی شوێنەواری لە مێژینەی چیای ماپریسی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانی تاڵان کرد.

0
2013

 دزین و تاڵان کردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێران و کاربەدەستانی، کردەوەیەکی دژە مرۆڤی نوێ نییە، بە ساڵانە داروودەستە و بنەماڵەی عەلی ئەکبەر هاشمی ڕەفسەنجانی لە رێگای کەسانی بەرژەوەندیخواز و پارەپەرەستی کوردستان لە رێگەی جۆراوجۆرەوە خەریکی تاڵان کردنی سەرجەم ئاسەوار و شوێنەوارەکانی ناوچە و دەڤەرە جیاوازەکانی کوردستانن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان بە هۆی ئاوڕلێنەدانەوە و نوێژەن نەکردنەوە، لە ناو چوون یان بەرەو لە ناو چوون دەڕۆن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، دۆینێ و پێرێ، سێ شەممە و چوار شەممە ۱۸ و ۱۹ی ڕەشەممە، سپای پاسدارانی ڕەژیم بە بیانووی گرتنی ڕێ و ڕەسم بۆ شەهیدان، گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە و ڕێگەی هاتووچوویان لە خەڵکی ناوچەکەیان قەدەغە و تەنانەت نەیانهێشتووە ماشینیش بەو شوێنەدا هاتووچوو بکات.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کە سپای پاسداران کۆتایی بە ڕێگرییەکەی خۆی هێناوە، خەڵکی ناوچە زانیویان کە بەو شێوەیە، ئاسەوارەکانی هەڵکەوتوو لە چیای مێژویی”ماپریس”یان تاڵان کردووە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامەکانی سپای پاسداران، بە مەبەستی رێگترن لە هاتوچۆی هاووڵاتیان، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا زەخت و زۆریەکی زۆریان خستووەتە سەر خەڵکی ناوچەکە و تەنانەت لە کاتی پەڕینەوە لە جادەکە بێرێزی و سووکایەتی زۆریان بە خەڵک و هاونیشتمانیان کورد کردووە.

 شایانی باسە کە پێشتریش جارێک بە بیانووی لێدانی ڕێگا و بان، شوێنەوارەکانی ئەو ئاسەوارە مێژووییەی کوردستانی تاڵان کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.