دەمیرتاش و ٩ پارلمانتاری تری کوردی باکوور لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران+ ڤیدیۆ

0
2377

ڕۆژی کورد: بەپێی هەندێ زانیاری لە میدیاکانی تورکیەوە، سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ و ڤیان یوکسەکداغ و هەشت پارلمانتارێکی تری کورد لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کراون.

 دەگوترێ دەمیرتاش لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

 ئەو هەشت پەرلمانتارەی تر کە دەستبەسەر کراون بریتین لە: سووڕەیا ئوندەر، محەممەد عەلی ئەسڵان، زیبا پیر، فەرهاد ئونجو، لەیلا بیرلک، سەلام ئیرماک و نوورسەل ئادۆغان و گوولسەر یلدریم.

دەستبەسەرکرانی ئەو پارلمانتارە کوردانە لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا، دوو شارەوانی دیاربەکر دەستبەسەر کراون.
پۆلیس و دەزگای دادوەریی تورکیە، لە دوای سەردانی دەمیرتاش بۆ ڕووسیە و کردنەوەی نوێنەرایەتی لەو وڵاتە، لە هەوڵی دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش دابوون.

لە هەمان کاتدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی لەیلا زاناش لە ئارا دایە بەڵام تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت