دەقی وتەکانی جەماڵ پوورکەریم، چالاکی سیاسیی کورد و لە بەڕێوەبەرانی ناوەندی ڕۆژی کورد لەسەر پرسی “مافی چارەی خۆنووسین” لە نەتەوە یەکگرتووەکان

0
878

ڕۆژی کورد: جەماڵ پوورکەریم، ئەندامی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕۆژی کورد و چالاکی سیاسیی کورد و ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژهەڵات، ڕۆژی ١٦ی مارس بەرانبەر لەگەڵ 25ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە پانێلێک لەمەڕ “مافی چارەی خۆنووسین” بەشداری کرد.

وەک لە ڤیدیۆی ئەو بابەتەدا دەبیندرێ، پوورکەریم پێداگری لەسەر سەربەخۆیی کوردستان دەکات و دەڵێ: “کاتێک من لە ئێراندا وەک شارۆمەندی پلە دوو و سێ ئەژمار دەکرێم و هیچ مافێکم دابین ناکرێ، ئەوا چ پێویستە من لەو چوارچێوەیەدا بمێنمەوە؟”.

پوورکەریم باس لە تاقیکردنەوەی سیستەمی سیاسیی جیاواز لەلایەن کوردەکان لە مێژوودا دەکا و دەڵێ: “بەوپێیەی کە حکومەتەکانی ئێران و تورکیە و سووریە و ئێراق دەسەڵاتداری دەکەن، ئەوا هیچ کات مافی ئێمە لەو چوارچێوانەدا وەدی نایە”.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- رۆژهەڵات بە هاوکاری و هاواهەنگیی ڕێکخراوی مفی مرۆڤیی زاگرۆس، لە خولی ٣٧ـەمی دانیشتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافی مرۆڤ، بەشداریی چالاکانەی کردووە.

دەقی وتەکانی جەماڵ پوورکەریم، لە کاتی سمینارەکە، لەلایەن هەڵمەت مەعرووفی، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان- ڕۆژهەڵات و ڕۆژنامەنووسی کورد، بۆ ئامادەبووان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیسی.

Side-Event on Self Determination_Mr. Jamal POORKARIM (kurdish)_ 16/03/2018

Side-Event on Self Determination
Speaker : Mr. Jamal POORKARIM,

Tamil Eelam, Western Sahara, South Yemen, Cashmire, Kurdes, …
06 March, 13h00 – 14h00 – Room VIII
UNOG, Palais des Nations

Article 42 of the 1907 Hague Regulations (HR) states that a “territory is considered occupied when it is actually placed under the authority of the hostile army. The occupation extends only to the territory where such authority has been established
and can be exercised.”
Every year, more than 100 nations celebrate their Independence Day, however, Independence Day is not always a popular event, sometimes associated with regime change in these countries. There are still more territories and states under occupation.
The mere existence of a separatist movement within any state or unrecognized UN territory is a justification that there is at least a fragment of the society who wants a state of their own, and they’re entitled to this right.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.