دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد

0
2486

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی لە درێژەی دانیشتنەکانی هەر دوو لایەنی دێموکرات، هەیئەتێکی حدک بە سەرپەرەستی مستەفا مەولوودی،  سەردانی دەفتەری سیاسیی حدکا یان کرد،کە لەلایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسییەوە بەسەرپەرەستی مستەفا هیجری  پێشوازییان لێکرا.

لەو پێوەندییە دا ماڵپەڕەکانی سەر بە ‌دوو لایەنی حیزبی دێموکرات بڵاویان کردۆتەوە کە لە دانیشتنێکی دۆستانەدا دوو لایەن چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئەرکی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتیان خسته بەرباس و هەر دوو دەفتەری سیاسی دوای باسێکی ورد و هەمەلایەنە لەو پێوەندییەدا، هەیئەتەکانی هەردوو لایان ڕاسپارد بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی لە ئاکامی باسەکانی ئەو کۆبوونەوەدا دیاری کران، هەوڵ بدەن بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانیان و گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە هەم ئاکامەکەی یەکگرتنەوەی حیزب بێ و هەم لە داهاتوودا بە یەکەوە بوون لە پێناو خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستەبەر بکات.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت