دەستدرێژیی کوڕێکی عەشیرەی بارزان بۆ سەر کچێکی 17 ساڵانی کورد لە کەرەج ناڕەزایەتی لێکەوتەوە

0
3440

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتوون، کەسێک بە ناوی “کاروان بارزانی”، سەر بە عەشیرەی بارزان، دەستدرێژیی سێکسی کردۆتە سەر کچێکی تەمەن ١٧ ساڵانی کوردستانی ڕۆژهەڵات.

کاروان بارزانی کە پاش ماوەی عەشیرەتی بارزان لە شاری کەرەج ـە و  ماوەی ٣١ ساڵە لەگەڵ بنەماکەی لە گەڕەکی عەزیمییەی شاری کەرەج لە ئێران نیشتەجێن، دەستدرێژی کردۆتە سەر کچێکی  بۆکانی بەناوی “ترووسکە”، کچی ڕەحیم کە تەنیا تەمەنی ١٧ ساڵانە.

ترووسکە کچە کوردێکە کە لەبەر بێ دەرەتانی و شێواویی دۆخی ئابووریی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە ژێر تەمەنی یاسایی، لە ئاپارتوومانێکدا خەریکی کاری پاک و خاوێنی و خزمەتکاری بووە.

دەگوترێ کاروان بارزانی وەک زۆرێک لەو کوردانەی کوردستانی باشوور کە تا ئێستاش لە ئێران ماونەتەوە و چوونە ژێر ڕکێفی کۆماری ئیسلامی، سەر بە یەکێک لە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئاخووندیی ئێران واتا قەرارگای محەمەد ڕەسوولوڵایە.

دوای ئەوەی کە قیادەی موەقەت دامەزرا، بەشێک لە عەشیرەی بارزان و لایەنگرانیان پەیوەست بەو قیادەیە بوون کە ئەدهەم بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد و لە ژێر فەرمانی سپای تیرۆریستیی پاسداران دابوون و پاکسازیی کوردستان لە پێشمەرگەیان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان دەزانی و دەگوترێ تا ئێستاش ژێرخان و پەیوەندی و سازوکارەکانیان بەردەوامە و بەشێک لەو کەسانە تا ئێستاش لە ڕیزی خیانەت بە گەلی کورد، پاڵیان وە کۆماری ئیسلامی داوە.

مانەوەی بەشێک لە کوردانی باشوور لە کەرەج، تارا، زێوەی مەرگەوەر و چەند کەمپێکی تر، تا ئێستاش بۆ مەبەستی خیانەت بە نەتەوەی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی و بە پێدانی پارە و مانگانە، جێگای ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستانە.

دەست درێژی کردنی ئەو کەسەر بە کچێکی تەمەن ١٧ ساڵانی بێ دەرەتان کە لە نەبوونی پیشەسازیی و کار لە کوردستانی خۆرهەڵات ڕووی کردۆتەوە فارسستانی ئێران، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناڕەزایەتییەکی بەرینی لێکەوتۆتەوە و هیوادەخوازرێ لە لایەن حکومەتی هەرێم و پارتی دێموکراتی کوردستانەوە کە بەتایبەتی ئێران ئێستا بە هەموو شێوەیەک هەڕەشەی بۆ سەر باشوور و دەستکەوتەکانی هەیە، ئەو کەسەر سزا بدرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت