دەرچونى سزاى قورسی زیندان بۆ چوار ڕۆژنامەنوس لە ئێران

0
574

دواى ئەوەى موحسن ئێژەى وتەبێژى دەزگاى دادوەرى ئێران لە وتەى حەفتانەى رابردوى خۆى دا ئڕایگەیاند  سەپاندنى سزا بە سەر ئەو چوار ڕۆژنامەنوسەى بە ئامادە بونى پارێزەرەکانیان ئاگادار کرانەوە.

ئافەرین چیت ساز،ئیحسان مازەندارانى، داود ئەسەدى، ئیحسان سەفەرزاى چوار ڕۆژنامەنوسی رۆژنامە و گوڤارەکانى ئێران ساڵى ڕابردوو لە لایەن دەزگاى سوپاى پاسداران بە تۆمەتى هاوکارى و کارکردن لە گەڵ دەزگاکانى ئینگلیس و ئەمریکا دەست بە سەر کران.

دواى ئەوەى چەند مانگ بە سەر دەست بەسەرکردنیان تێپەڕ دەبێ لە لایەن پارێزەرى بەشێک لەو ڕۆژنامەنوسانە ڕاگەیانرا سزاى قورسی  زیندانى بە سەر ڕۆژنامەنوسان سەپێندرا.

شایانى باسە ئێران لە ڕوى ئازادى کارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى میدیاى یەکێک لە خرابترین وڵاتەکان دادەنرێت و بە جەهنەمى ڕۆژنامەنوسان دەناسرێت و ژمارەیەکى زۆرى ڕۆژنامەنوس لە زیندانەکانى ئێران دا بەسەر دەبەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.