دەرهێنەرێکی کورد، خەڵاتی “هەناری زێڕین”ی باشترین دەرهێنەری فستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكانی لە ئۆستڕاڵیای بردەوە

0
687
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، دەرهێنەری كورد، هیوا ئەمین نەژاد، خەڵاتی “هەناری زێڕین”ی باشترین دەرهێنەری فستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكانی لە ئۆستڕاڵیا پێ بەخشرا.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمی شەشەمین خولی فستیڤاڵی فیلمە ئێرانییەكان لە ئوسترالیا کە ڕۆژی ۲۰ی ئۆكتوبرتاكوو ۱۳ی ئۆكتۆبەر لە شەش شاری ئۆستۆرالیا بەڕێوەچوو، شەش فیلمی “خوات لەگەڵ ئانالۆگ”، “لانتوری”، “ئان دێمی گرۆ”، “ئەژدیها دێتەوە”، “من”، “براكەم خەسرەو” و “یەك و كۆتایی” خەڵاتیان پێشکەش کرا
هەناری زێڕینی باشترین دەرهێنەری ئێرانیی ئەم فستیڤاڵە پێشکەش بە فیلمی “خوات لەگەڵ ئانالۆگ” لە دەرهێنانی دەرهێنەری کورد، هیوا ئەمین نەژاد، کرا.
سەرکەوتنی چالاکانی بواری سینەما و شانۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کاتێکدایە کە لە ژێر زەخت و گوشارێکی زۆری بنکە ئەمنیەتییەکاندان.

رۆژی چوارشەمە ٢٣ی نوڤەمبەر، کەیوان کەریمی دەرهێنەری کورد بە تەلەفۆنێک ئاگادار کرایەوە کە بەمەبەستی لێپێچینەوە، سەردانی فەرمانگەی جێبەجێکاری حوکمەکان لە لقی یەکی دادگەی “موقەدەس” لە گرتووخانەی ئەوینی شاری تاران بکات. کەیوان کاتێک سەردانی ئەو فەرمانگەیە دەکا، دەسبەجێ دەسبەسەر دەکرێت و لەوێوە بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی دەگوازرێتەوە بۆ ژووری ژمارە ٨ی گرتووخانەی ئەوین و لەوێ دەهێڵرێتەوە.

حوکمی ئەو دەرهێنەرە کوردە یەکساڵ مانەوە لە زیندان و هەروەها ٢٢٣ لێدان بە قامچییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت