نزیکەی 140 دەرهێنەری فیلمی دیکیۆمێنتاری لە ئێران و ه ک : جه عفه ر په ناهی ، ره خشان به نی ئیعتماد ، کامه ران شیردل ، موحه مه د شیروانی و ده یان که سی تر بەیاننامەیەکیان واژۆ کردووە و تێیدا داوای ئازادکردنی دەرهێنەری کورد ” کەیوان کەریمی” دەکەن، کە چەند مانگ بەرلە ئیستە لەلایەن داداگی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام حوکمی شەش ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قەمچی بەسەردا سپا.
“کەریمی” لەلایان ئەو دادگایەوە بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و پەیوەندی ناڕەوا ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. بەڵام ناوبراو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە و گوتوویەتی کە لە فیلمەکانیدا زیاتر جەختی لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، گڕافیک، دیوارنووسی (گرافیتی) کردووەتەوە و ئەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپاوە ناڕەوایە.
137 دەرهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنی لە ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە؛ لەو سزایەی کە بەسەر “کەریمی”دا سەپاوە، سەریان سووڕماوە و هیواخوازن کە ئەو خراپ تێگەیشتنە بڕەوێتەوە و لەلایان دادگاوە پێداچوونەوە بۆ ئەو
حوکمە داسەپاوە بکرێ.
لەو بەیانییەدا هاتووە: “باوەڕمان بە دادپەروەریی دادگای پێداچوونەوە هەیە و هیوادارین ئەو خراپ‌تێگەیشتنە کە بووەتە هۆی ئەوەیکە کەیوان کەریمی تاونبار لە قەڵەم بدرێت، ڕاست بکرێتەوە و جەخت دەکەینەوە کە ئەمنییەتی کار بۆ دێکیۆمێنت‌سازانی ئێرانی، وەکوو هەموو توێژە فەرهەنگی و هونەرییەکانی دیکەی ئێران بۆ دروست‌کردنی بەرهەمە هونەرییەکان پێویستە”.
هەروەها ئەو دەرهێنەرانە لەو بەیاننامەیەدا جەختیان لەسەر پیویستی ئەمنییەتی پیشەیی لە ئێران کردووە و گوتوویانە؛ دەرهێنەرانیش وەک سەرجەم خاوەن پیشە هونەری، کلتور و رۆشنیرییەکانی ئەو وڵاتە مافی خۆیانە کە لە کەشوهەوایەکی ئەمن و بێ دڵەڕاوکێ و دوور لە تۆمبەتبارکران درێژە بە پیشەی خۆیان بدەن.
” ئەمیر ڕەئیسیان” پارێزەری “کەیوان کەریمی” پێشتر لەبارەی وردەکارییەکانی پەروەندەی ئەو دەرهێنەرە ڕایگەیاندبوو؛ کە ” کەریمی” تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی خراوەتە پاڵ و مەبەستیشیان ئەوە بووە کە گۆیا ” کەریمی” بەنیاز بووە کلیپێک دروست بکا بەڵام دروستی نەکردووە لەبەر ئەوەی سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەو کلیپە لەگەڵ ڕاسپاردەکارانی نەگەیشتووە ڕێککەوتن. بەڵام دادگا پێوابووە کە گۆیا ناوبراو بێڕێزی بە پیرۆزییەکان کردووە.
“ٌرەئیسیان” گوتی؛ ئێمە دەمانەوێت بە دادگا بسەلمێنین کە شتی وا ڕووی نەداوە و ئەو پیشنیارەش کە بە ” کەریمی” کراوە هیچ پەیوەندییەکی بە پیرۆزییەکانەوە نییە.
” ڕەئیسیان” گوتیشی؛ هۆکارێکی دیکە کە لە دادگا بۆ تاوانبار کردنی ” کەریمی” ئاماژەی پێکراوە، فیلمی دۆکیۆمێنتاری ” دیوار”ە کە تایبەت بووە بە نووسینی سەر دیوارەکانی شاری تاران کە ئەویش هیچ پەیوەندییەکی بە بێڕێزی بە پیرۆزییەکانەوە نەبووە. دەکرێ بڵێین هیچ کام لە کارەکانی ” کەریمی” بێ‌ڕێزیان بە پیرۆزییەکان تێدا نییە.
لینک
http://www.rybondoc.com/global/index/section/guest/module/news/lang/fa/catid/4/id/2529
…………………………………………………………………………………………..
به‌یاننامه‌ی رۆژنامه‌وانی و كه‌مپینی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سه‌ن سێباستیه‌نی سپانیا و دانیشتنێكی رۆژنامه‌وانییئه‌نجمومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گران رۆژنامه‌نووسانی سینه‌مایی ئیتاڵیا بۆ پشتگیری كردنی كه‌یوان كه‌ریمی.
فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سه‌ن سێباستیه‌ن رۆژی نۆزده‌ی نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییه‌وه به شێوه‌ی ره‌سمی پشت گیری له ده‌رهێنه‌ری كوردی ئێرانی كه‌یوان كه‌ریمی كردووه كه مانگی رابردوو به شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٢٣ لێدانی قامچی مه‌حكووم كراوه. ئه‌م ڤستیڤاڵه هه‌روه‌ها كه‌مپینێكی بۆ پشتیوانی له كه‌ریمی وه‌رێ خستووه.
خۆزه لووئیس رۆبۆر دینیۆس، لێپرسراوی فستیڤاڵه‌كه له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا وتوویه‌تی: “فستیڤاڵی سه‌ن سێباستیه‌ن هیواخوازه له رێگه‌ی ده‌ڕبڕینی ناره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای سینه‌مایی جیهانه‌وه ئه‌م حوكمه مه‌حكووم بكرێت”. به‌رپرسانی فستیڤاڵه‌كه كه‌مپینێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان وه‌رێ خستووه و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رهێنه‌رانی فیلم واژۆیان خستۆته سه‌ر پێته‌یشێنه‌كه. ئه‌م به‌یانامه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكانی سپانیادا هه‌بووه. فستیڤاڵی سه‌ن سێباستیه‌ن له ساڵی ١٩٥٣وه هه‌موو ساڵێك له شاری سه‌ن سێباستیه‌نی وه‌ڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێ و یه‌كێك به‌گرنگترین فستیڤاڵه‌كانی فیلمه له جیهاندا.
…………………………………………………………………………………………..
هه‌روه‌ها رۆژی دوازده‌ی نۆڤه‌مبه‌ر له هۆڵی مارچێلۆ ماستریانی سه‌ر به ماڵی سینه‌مای ئیتالیا له شاری رۆما ئه‌نجمومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسانی سینه‌مایی ئیتاڵیا به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌ه‌ویی سینه‌ماكارانی ئیتاڵیا، ئه‌منێستی ئیته‌رناشناڵی ئیتاڵیا و رێكخراوی مافی مرۆڤ ئێران له ئیتاڵیا، دانیشتنێكی رۆژنامه‌وانییان به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری سینما بۆ پشتگیری كه‌یوان كه‌ریمی به‌رێوه برد.
له‌م پرێس كۆنفڕانسه‌دا، لیپرسراوی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گرانی، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی سینه‌ماگه‌ران، ریكاردۆنوری، لێپرسراوی رێكخراوی ئه‌منێستی ئیتاڵیا و كستانۆا سكارلی به جیا وتاریان خوێنده‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكارانی ئیتاڵیا وه‌ك دانیه‌ل ویكاری، ده‌رهێنه‌ر و كلۆدیا جێرینی، ئه‌كته‌ر له رێگه‌ی په‌یامی ڤیدۆییه‌وه به‌شدارییان كرد. وه‌كی تر به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی ئێران له ئیتالیاش، كریستین ئه‌نزۆزیسا له ماتیۆ رێنزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا داوای كرد كه له دانیشتنه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دۆخی كه‌ریمی و به گشتی مافی مرۆڤ له ئێران ره‌چاو بگرێت.
له كۆتاییشدا هه‌موو رێكخراوه‌كانی به‌شداری ئه‌م دانیشتنه به‌یانامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه و جارێكی تر پشتگیری خۆیان بۆ كه‌یوان كه‌ریمی دووباره كرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ره‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نووسانی سینه‌مای ئیتالیا له ساڵی ١٩٤٦ه‌وه یه‌كێك له كۆنترین ئه‌نجومه‌نه‌كانی رۆژنامه‌وانی جیهانیه كه هه‌موو ساڵێك له رێ و ره‌سمێكی تایبه‌تیدا فیلم و به‌رهه‌می سینه‌مایی له ئیتالیا خه‌ڵات ده‌كات.
فستیوالی سه ن سباستین
http://www.sansebastianfestival.com/2015/noticias/1/5632/in
http://www.sansebastianfestival.com/2015/noticias/1/5632/es
http://www.efe.com/efe/espana/cultura/el-zinemaldia-denuncia-la-condena-al-joven-cineasta-irani-keywan-karimi/10005-2768453#
http://www.fotogramas.es/Noticias-cine/El-Festival-de-San-Sebastian-rechaza-la-condena-al-director-irani-Keywan-Karimi
http://www.eldiario.es/cultura/Zinemaldia-denuncia-cineasta-Keywan-Karimi_0_453905278.html
http://www.20minutos.es/noticia/2608704/0/festival-cine-san-sebastian-muestra-su-rotundo-rechazo-condena-al-director-kurdo-keywan-karimi/
http://www.diariovasco.com/culturas/zinemaldia/201511/19/zinemaldia-denuncia-condena-joven-20151119184435.html
ئیتاڵیا
https://m.youtube.com/channel/UC_pGKC__eoyJx4q7ruv9u6Q
http://www.ilfattoquotidiano.it/2015/10/19/iran-opere-troppo-occidentali-il-regista-karimi-rischia-sei-anni-e-223-frustate/2134577/
http://www.iranhr.it/riprese-proibite-la-mobilitazione-per-salvare-il-regista-iraniano-keywan-karimi-condannato-a-6-anni-di-carcere-e-223-frustrate/
Iran, le Ong per i diritti umani: “Renzi parli a Rouhani dei prigionieri di coscienza”
http://www.km-studio.net/clienti/100autori.it/comunicati-stampa/204/messaggio-di-keywan-karimi/
http://news.cinecitta.com/IT/it-it/news/53/65275/100autori-e-sngci-solidali-con-il-regista-curdo-iraniano-keywan-karimi.aspx
http://www.dazebaonews.it/italia/item/38018-condanna-keywan-karimi-i-cinegiornalisti-si-mobilitano-per-il-regista.html
http://www.bookciakmagazine.it/la-censura-iraniana-trova-unaltra-vittima-il-regista-karimi/
http://www.lastampa.it/2015/11/10/multimedia/spettacoli/daniele-vicari-parla-della-libert-di-espressione-negata-al-regista-iraniano-keywan-karimi-fp2U4pdejJvRZyADWINNDM/pagina.html
http://gossip.libero.it/focus/33987767/keywan-karimi-io-condannato-per-un-film-a-teheran-rischio-223/teheran-keywan-karimi/?type=
http://arabpress.eu/iran-mohsen-makhmalbaf-ogni-giorno-almeno-due-persone-vengono-uccise-per-mano-del-governo/70495/