دیکۆمێنتاریی کوردستانی لە بیر کراو لە شاری روودبار نمایش کرا.

0
1776

دیکۆمێنتاری “کردستان فراموش شدە” کە لە لایەن محەممەد قۆڵیپوور فیلمسازی کوردی خەڵکی پارێزگای گیلان ئامادە کرا بوو لە ناوەندی سینمایی شاری روودبار بۆ جاری یەکەم نمایش کرا.
ئەو دێکۆمێنتارە کە لە سەر دوور خستنی کوردەکان بۆ ناوچەکانی باکووری ئێران دروستکراوە و کاری فیلم هەڵگرتنی لە شارەکانی قەزوین، روودبار و تاران ئەنجام دراوە ، جۆنیەتی دوورخستنی کوردەکان لە کوردستان بۆ هەرێمانە باس دەکا و زیاتر لە یەک ساڵ کاری لە سەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە لەو فیلمەدا باس لە دەرەدەکانی دووری لە وڵات دەکرێت و فیلمساز بە وردی تیسکی خستووە سەر ئاسیمیلاسیۆنی ئەو کوردانە لە ناوچوونی زمان و داب و نەریتی کوردەکانی پارێزگای گیلان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.