دیوانی شاعیر کورد “عەباسی ئارام” لە ئێلام چاپ کرا

0
1492

ڕۆژی کورد:  زاهیر سارایی یەکێک لە چالاکانی ئەدەبی لە پارێزگای ئیلام شیعرەکانی شاعیری کورد، عەباسی ئارام ـی کۆکردەوە و بڕیارە بەم زووانە بڵاو بکرێتەوە.

زاهیر سارایی لەمەڕ ئەو دیوانە بە “ئیلام ئاسوو”ی گوتووە: “کتێبی دیوانی شێعرەکانی “عەلی ئەسغەر عەباسی ئارام” بە ناوی “دیوانی ئارام” لە شیکردنەوە و کۆکردنەوەی ناوبراو پاش نزیکەی یەکساڵ و نیو، لە ئەنجامدا چاپ کرا و هەتا کۆتایی ئەم مانگە بڵاو دەبێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکانی کوردپا، دیوانی ئارام لە ٢٦٠ لاپەڕەدا لەلایەن چاپەمەنی”زانا”وە چاپ کراوە.

لەو دیوانە شێعرە کوردیەی مامۆستا عەباسی ئارام دا، جیا لە شیعرە کوردییەکانی هەندێک لە شێعرە فارسییەکانیشی چاپ کراون.

چەند ساڵ پێش هێندێک لە شێعرە کوردییەکانی کۆچکردوو عەباسی ئارام بە هەوڵی مستەفا بەیگی بڵاو کرایەوە. بەشێکی دیکەی ئەو شێعرانە لەلایەن “سارایی”ـیەوە کۆکراوەتەوە کە تا ئێستا بێ‌کەم‌وکوڕترین کۆکراوەی شێعرەکانی عەباسی ئارام بووە.

عەلی ئەسغەر عەباسی ناسراو بە ئارام، شاعیری سروشت خوازی کوردستان، لە مانگی خەرمانانی 1393ی هەتاوی و لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت