دیداری جه‌واد زه‌ریف لە وڵاتی تورکیه و نزیکبوونی كۆی هەڵوێستەکانیان لە بواری سوریە

0
637

رۆژی كورد : وەزیری دەرەوی کۆماری ئیسلامی ئێران مۆحەممەد جەواد زەریف دوای چاو پێکەوتن لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریە ئەمڕۆ بەرەو تورکیا بە ڕێ کەوت و لەوانەیە بە تەمای ئەوە بێت نێوەڕۆکی وتووێژەکانی لە گەڵ بەشار ئەسەد بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا باس بکات و ڕاوێژی لە سەر بکەن لێکۆڵەرە سیاسیەکان باس لە نزیکی كۆی هەڵویستی ئەو دو وڵاتە لە سەر سووریە دەکەن.

به‌ پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی دویچه‌ وله‌ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ ئاوریل دیداری لە گەڵ  هاوتای تورک زمانی خۆی مەولوو چاوەش ئۆغڵوو و هەروەها رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری وڵاتی تورکیە کرد و لەو چاوپێکەوتنانە دا وەزیری دەرەوەی ئێران جەوادی زەریف دوای چاوپێکەوتنی لە گەڵ چاوش ئۆغڵوو هاوتای تورک زمانی خۆی لە شاری ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتە لە وتووێژێکی رۆژنامەوانی دا سپاس و ڕێزی وڵاتەکەی ئاراستەی یارمەتیەکانی کۆمەڵەی مانگی سوور و دەوڵەتی تورکیا کرد بۆ یارمەتی دانی خەڵکی لێقەوماوی لافاوی ئەم دواییانەی وڵاتی ئێران کە بوو بە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر و سەر لێ شێواوی کۆمەڵیکی بەرچاو لە خەڵکی وڵاتی ئێران.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هەروەها لە بەشێکی دیکەی وتووێژەکانی دا ئەوپەڕی ڕێز و دەسخۆشی وڵاتەکەی ئاراستەی بەپرسانی حکوومەتی تورکیا کرد لە بەرانبەر هەڵویستی وڵاتی تورکیە لە مەڕ هێنانە ناو ڕیزی تێرۆری سۆپای پاسدارانی لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە و ڕایگەیاند هەموو هەوڵی خۆیان وەگڕ ئەخەن بۆ ئەوەی دانووستانەکانی ئابووری هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا بگاتە بڕی 30 ملیار دۆلار لە ساڵدا.
 هەر وەک باسکرا زەریف پێش سەفەر بۆ وڵاتی تورکیا سەردانی دەمشق پێتەختی وڵاتی سووریەی کردبوو بۆ چاوپێکەوتنی  لە گەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بێت و بە وتەی کارناسانی ئێرانی مەبەستی سەفەر کردنی زەریف بۆ تورکیا دوای سەردانی سوریە تاووتۆێکردنی کێشەکانی وڵاتی سووریە بێت.
 وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی دا هەروەها باسی لەوە کرد کە وتووێژێکی درێژ و تێر و تەسەلی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریە کردووە و ئاکامی باسەکانی خۆی بە وردی بۆ چاوش ئۆغڵوو و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گواستووەتەوە. هاوکات زەریف باسی لەوە کرد باشترین رێگا بۆ سەقامگیر کردنی باری ئەمنی ناوچەکە هێنانی سۆپای سەربازی دەوڵەتی سووریایە بۆ سەر سنوورەکانی وڵاتی تورکیا بۆ بەرەنگار بوونەوە لە هەر کێشەیەکی چاوەڕوان نەکراو و هەر جۆر جووڵەیەکی تێرۆریستی بەرانبەر بە دەوڵەت و میللەتی تورکیا.
 وردەکاری زیاتر لە سەر بابەتەکانی باس کراو لە نێوان زەریف و بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریە هەنووکە ئاشکرا نەکراوە بەڵام پێ دەچێت باس لە سەر ناوچەی ئەدلەب یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی باسەکانیان بووبێت و لەوانەیە لە سەر هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پایگاکانی سۆپای پاسداران لە وڵاتی سووریە ڕاوێژیان کردبێت بەڵام هەنووکە تا ئێستا هیچ دیار نیە و چاوەڕوان ئەکرێت لە رۆژانی داهاتوو دا لە وردەکاریەکانی چاوپێکەوتنی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریە وردەکاری و شیکاری زیاتر بێتە ئارا و نێوەڕۆکی وتووێژەکان ئاشکرا بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.