دۆنالد ترامپ: ئێران لە ٢٥ وڵات و ٥ ویشکارۆ، هێرشی تیرۆریستی ئەنجام داوە

0
618

دۆنالد ترامپ، پێشرەوی کۆماریخوازان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتووی ئەمریکا، لە وتەکانی خۆی بۆ کومیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل (ئاپیک)، باسی لە ئەنجام دانی هێرشی تیرۆریستی لە ٢٥ وڵات و ٥ ویشکارۆی جیهان، لە لایەن ئێران ـەوە کرد.

ترامپ لەو وتانەی خۆیدا گوتی: “ئێران لە سەرانسەی جیهاندا گرووپ و ڕێکخراوی تیرۆریستی دامەزراند… ئێران لە پێنج  ساڵی ڕابردوودا لە ٢٥ وڵاتی جیاواز و لە پێنج ویشکارۆی جیهان، هێرشی تیرۆریستی بەڕێوە بردووە. ئەوان لە گشت شوێنێک، یەکەی تیرۆریستی یان هەیە و بەتایبەتی لە نیوەی ڕۆژئاوای جیهان کە لە وڵاتی ئێمە نزیکە، کاری تیرۆریستیئەنجام داوە”.

ترامپ ئێرانی وەک “گەورەترین پشتیوانی ترۆریزم لە جیهان” پێناسە کرد و پێداگری کردەوە کە دەبێ پێش بە گەیشتنی ئێران بە ئامانجەکانی بگرین.

ڕاپۆرتی ئەو قسانە کە لە گۆڤاری پولی فەکت دا بڵاوبۆتەوە باس لەوە دەکات کە کەمپەینی ترامپ، ولامی هەندێک پرسیاری ئەو گۆڤارەی نەداوەتەوە و خۆی بواردووە بەڵام پۆلیتی فەکت زانیوێتی کە سەرچاوەی ئەو وتانەی ترامپ دەوڵەتی ئیسرائیل ـە. بە پێی قسەکانی ئەو گۆڤارە، سەفارەتی ئیسرائیل لە واشنگتۆن، مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕاپۆرتێکی هاوڕێ لەگەڵ خەریتەیەکی جیهان بڵاو کردۆتەوە کە باس لە چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە هەر هەموو جیهان دەکات. سەفارەتی ئیسرائیل هەروەها پاییزی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، تویتێکی گاوڕێ لەگەڵ لاپەڕەیەکی ئینۆگرافیکی ـی بلاو کردۆتەوە کە سەردێڕەکەی ئەوە بووە: “چاوخشاندنێک بە سەر چالاکییە تیرۆریستییەکانی ئێران (٤ ساڵی ڕابردوو): ٥ ویشکارۆ و ٢٥ وڵات”.

Iran-Terrorist

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.