دژایەتیکردنى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات لە قازانجى کێ دایە ؟!!

0
1111
عەبدوڕەحمان ڕەسووڵ

هێرش بۆسەرحیزبەکانى ئۆپۆزیسۆنى ئێرانى بە هەر بیانویەکەوە بێ ناڕەوایە، بەڵام ڕەخنەگرتن لە هەر حیزبێکیان کە بە مەبەستى ڕوونکردنەوەو یاخود بەرچاوڕوونىی زیاتر بێ یاخود پێشنیارکردن و ڕەخنەگرتن لەسەر بنەمایەکى زانستى و بەمەستى کۆمەک کردن بە هەڵسوڕان و تێکۆشانیان کارێکى زۆر لە جێگەى خۆی دایە وهەنگاوێکى زۆر باشە بۆگەشەى پرۆسەى ئازادى و قبوڵکردنى جیاوازیە فکرى و بیروباوەڕ و بۆچوونە جیاوازەکانى بە شێوازێکى شارەستانى ومەدەنى. مەبەست لە هێرش کردن چ جۆرە هێرش کردنێک؟ بەدرێژایی ٣٩ ساڵەى سیستەمى ئیسلامیی ئێران بە هەموو جۆرێک هێرشى کردۆتە سەر سەرجەم حیزبەکانى  ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى، تەنانەت بە چەندەها کەس لە ڕێبەران و سەرکردەو کادیرانى تێکۆشەر و ئازایان لە ژێر ناوى سازکردنى گفتوگۆی ئاشتیانە لەلایەن کاربەدەستانى کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وڵاتانى ئەوروپادا تیرۆرکراون، لەوانەش (دکتۆر عەبدووڕەحمان قاسملو و هاوڕێکانى ئه‌م سه‌ركرده‌ تێكۆشه‌ره‌ بۆ مه‌به‌ستی گفتوگۆی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ شاندی ڕژیمی ئیسلامیی ئیران چووبوو بۆ شاری ڤه‌یننا، له‌ 22 پۆشه‌په‌ری 1392 به‌رامبه‌ر 13 /7/1989 دكتۆر عەبدووڕەحمان قاسملوو، عەبدووڵا قادری ئازه‌ر، دكتۆر فازڵ ڕەسول به‌یه‌كه‌وه‌ تیرۆر كران. هەروەها تیرۆرکردنى (دکتۆرسادق شەرەفکەندی وهاوڕێکانى لە ڕۆژی 17 ی سێپتەمـبەری 1992 ڕیستۆرانتی میکۆنۆس لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا) وهەروەها تیرۆرکردنى بە چەندەها کەس لە هەڵسوڕاوان وکادیرانى سەرجەم حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانى هەر یەکەیان بە جۆرێکى دڕندانەو و هۆڤانە تیرۆرکراوە هه‌رگیز به‌رخۆدان و تێكۆشانی ئه‌م ڕابه‌رانە له‌ یاد ناچێت وه‌كو هێمایەکی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی ناوییان ده‌چێته‌ مێژووی تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی یه‌وه.

هێرشى سەربازى وچەکدارى  بۆسەر بارەگاکانى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ساڵانە یاخود چەند ساڵ جارێک هەرهەبووە کە لەلایەن سوپایی تیرۆریستى پاسدارانى ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتەسەریان تەنانەت چەندین جار بەچەندین کیلۆمەترسنوورەکانى باشوورى کوردستانیشیان بەزاندووە و بەهێزی سەربازى و چەکى قورسەوە چوونەتەسەریان وتۆبباران وبۆمبارانى کەمپەکانى شوێنى نیشتەجێ بوونى هاوڵاتیانى کوردى ڕۆژهەڵاتە و کەسوکار و بنەماڵەى پێشمەرگە و کادیرانى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانە لە کۆیە و زڕگوێز کراوەتە ئامانج و بەچەندین کەسیش بوونەقوربانى وبرینداریش بوون.

پیلانەکانى کۆمارى ئیسلامی، جۆراوجۆر بووە بەشێک لە هێرشەکانى بە ناڕاستەوخۆ بووە بە ئامانجى جیاوازی تر ئەویش دروستکردنى پەرتەوازەیی ودووبەرەکى بووە لەنێوان حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وحیزبەکانى باشوورى کوردستان یان لەنێوان خەڵکى باشوورى کوردستان وحیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئەمەش بەجێبەجێکردنێکى و ورد و ناراستەخۆ بۆئەوەى کاریگەرێ شەڕەکەى بەجۆرى دەروونى دەربکەوێت.

هێرش بۆسەربارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەناوچەى باڵەکایەتى بەبیانوی داربڕینەوە لەچەندمانگى ڕابردوودا تەنانەت چەندین پێشمەرگە تا ئێستاش لە بەندیخانەکانی باشوورى کوردستان دان.

ئەوەى جێگاى دڵخۆشى یە پاش ئەو هەموو شەڕ و هێرش و قوربانیانى دەستى تیرۆری کۆماری فاشیزمى  ئیسڵامیی ئێران، حیزبەکانى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانی بەگشتى و حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى لە جیاتى پوکانەوە و پەرتەوازە و لەتبوون، هەنگاوى دروست دەنێن، ئەویش بەنزیک بوونەوەو یەکگرتووبوونى خۆیان لەگەڵ یەکترى، تێکۆشان و خەباتیان بۆ ڕووخانى کۆمارى فاشیزمیی ئێسلامیی ئێران بەهێزتردەکەن. هەر ئەمەشە وای لە کاربەدەستانى باڵای کۆماری سێدارەى ئیسلامی کردووە هار و دڕندەئاسا پەنا بۆ جێبەجێ کردنى نەخشە و پیلانى تر بەرن، لەوانەش کار لەسەر پەرتەوازەبوون و دووبەرەکى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان وخەڵکى باشوورى کوردستان بکات ماوەى چەندین ڕۆژە لە چەند پەیج و ڕاگەیاندنێکدا خەڵکانێک لە ژێرناوى جۆراوجۆرەوە وبەشێوازى جۆراوجۆر هێرش دەکاتەسەرحیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، تەنانەت بەشێکیان  لە فەیسبووك ڕاستەوخۆ دەکەنەوە قسەى نابەجێ و هێرشى شەخسیش دەکەنە سەرسەرکردەى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان. یاخود درۆ و بووختانیان بۆسازدەکەن کە گوایە حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان هیچ هەڵوێستیان نەبووە لەسەرهێرش وپەلاماردانى شارى عەفرین یاخود پشتگیرى دەوڵەتى تورکیادەکەن ئەمە قسەى یەکێک لەوانەیە کە بەردەوام لە فەیسبوک و پەیجەکەى لایف دەکاتەوە بە ناوى ئارام ئەحمەد  ئەوەندەى لە چالاکیەکانى لەدژى هێرش و داگیرکارى و کۆمەڵکوژى کە لەلایەن سوپای فاشیزمیی تورکیاوە ئەنجام دراوە لە دژى خەڵکى شارى عەفرین هەڵسوڕاوان و کادیرانى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران بەشدارە ئەوەندە خەڵکى حیزبەکانى بەشەکانى ترى کوردستان بەشدارنى یە، ژمارەى ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردانەى کە لە پەرلەمانى عێراق و باشوورى کوردستانە چەندە و چەندیان بە نووسراوى ڕەسمى و کە واژۆی خۆیان لەسەربێت نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و دەوڵەتان ناردووە بۆ وەستانى شەڕ؟؟ بۆچى لەلایفەکەى بەڕێزتەوە هیچ هەواڵێکت بڵاو نەکردەوە و شەرمەزرت نەکردن ئەو مەلایانەى کە ڕاستەوخۆ لە ڕاگەیاندنەکاندا پشتیوانیان لە سوپای تورکیا کرد و دوعای پاراستنیان بۆ ئەو سوپا فاشی یەدەکرد نمونەش وەک مەلاسەید ئەحمەد ومەلا عەلى قەرەداغى چەندین کەسایەتىی سیاسى وحیزبە ئیسلامیەکان کە بە ئاشکرا بەرگریان لەسوپای تورکیا دەکرد. ئەى کوا هەڵوێست لەسەر ئەوان؟ یان ئەوان ناکرێت بەرڕەخنەى کەسانى وەک ئێوە بکەون لەبەر ئەوەى دۆستى نزیکى بەرپرسانى ئیسلامیی ئێران و بەرپرسانى دەوڵەتى تورکیای ئیسلامین.

لەناو کۆمەڵگەى کوردى دا بەشێک لە وتەى بەنرخ و پەندى پێشینانى زۆر جوان و دەگمەن هەیە کە لە مێژووی ڕابردووی باب وباپیرانەوە بۆمان ماتەوە زۆر بە بیرکردنەوەیەکى باش ودروستەوە گوتراوە کە نە لە سەردەمى ئێستا و نە بۆ ڕۆژانى داهاتووشمان ناتوانین فەرامۆشیان بکەین، یەکێک لە پەند و وتەکان دەڵێت بەرى خۆر بە بێژینگ ناگیرێت. لەدوای سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیەکانى خەڵکى شارەکانى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆماری فاشیزمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو جۆرێک نەخشە و پیلانى بۆشکست وکۆتایی هێنانى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکانى ناوخۆیی ئێران داڕشت. یەکێک لەو نەخشە و پیلانانە، بەرپاکردنى شەڕى دەروونى بوو لەدژى خەڵکى ناڕازى و خۆپیشاندەر و لە دژى تێکۆشانى یەکگرتوانەى حیزبەکانى  ئۆپۆزیسۆنى ئێرانى بەگشتى وحیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەتایبەتى.ئامانجى لەوە خاوکردنەوەى ناڕەزایەتى وخۆپیشاندانەکانى ناوخۆیی ئێرانە دەیەوێت بە خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵێت ناکرێت پشت بەوحیزبانە ببەستن کە ئێستا لە شەڕ و کێشە و لەگەڵ یەکترى و لە گەڵ خەڵک دووبەرەکى دان بەڵام  لە جێبەجێکردنى ئەو نەخشەیەش سەرکەوتوونابێت.

 چەند ڕۆژ لەوە پێش لە بازگەی دێگەڵە، لەسەر جادەی نێوان کۆیە ـ هەولێر لە نێوان ژمارەیەک خەڵکی ئاسایی و ئاسایشی ئەو بازگەیە گرژییەک ڕوویدا کەڕێگە بەخەڵک نەدراوە بەشێوەى خۆپیشاندان وبەپێڕۆ لەوبازگەیە رەدببن,بەبێ ئەوەى لەوشارولەوشوێنەدا حیزبی دیموکرات بەرپرس ودەسەڵاتداربێت هەندێ کەس  لەراگەیاندنەکان  هەوڵ دەدەن بە مەبەستی سیاسی دیاریکراو، حیزبی دێموکرات تاوانباربکەن بەوەى کە ئەوان تەقەیان کردووە یان ڕێگریان لەوخەڵکە کردووە .بەبێ ئەوەى ئەوحیزبە بەشدارى لەدەسەڵاتى سیاسى ئەوناوچەیەدا هەبێت,ئەیانەوێت بەجۆرێک حیزبى دیموکرات  پەلکێشى  کێشە و دژایەتی  بکەن کە ئەوحیزبە بکەنە تاوانبار لەبەرامبەرخەڵکى کوردستاندا,هەرچەندە وەک شەخسى خۆم ڕەخنەوتێبینیم هەیە لەسەرجۆرى بەرنامەوبیروباوەڕى ئەوحیزبە بەڵام لەهەمان کاتدا ناتوانم ئەوڕاستیانەش فرامۆش بکەم  وبێ دەنگبم لەئاستى دا کە بەپێی  پیلانی کۆمارى فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران دژایەتى ئەوحیزبەتێکۆشەرەدەکرێت بە شێوەیەکی ئاگایانە یان لە رووی نائاگاییەوەنەخشەوپیلانى کۆماری سێدارەى ئیسلامیی، جێبەجێ بکەن.

پێویستە خەڵکى کوردستان ئەوە بزانێت هیچ کاتێک لەهیچ سەردەم و قۆناخێدا دەوڵەتانى فاشیزمى ئیسلامیی ئێران وتورکیا وسووریا لەگەڵ بەدیهێنانى ئازادى ومافەکانى خەڵکى کوردستاندا نەبوون وناشبن لەهیچ بەشێک لەبەشەکانى کوردستان بۆیەناکرێت شان بەشانى ژەنینى ئاوازى هەریەکەیان دڵخۆشبین و بکەوینە ژێر کاریگەرىی سیاسەت و نەخشەو پیلانە دژەمرۆڤایەتیەکانیان بە ئاراستەیەک وەرچەرخێین زیان بەتێکۆشانى ئازادیخوازانەى خەڵکى کوردستان بگەیەنێت بۆ هێنانەدى ئازادى وسەربەخۆیی .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.