دو سناتۆرى کۆمارى خواز بە دواى قەدەغە کردنى ئێران بۆ بازرگانى کردن بە دۆلار

0
604

ئێستا بانکەکانى ئامریکاى مافى کار کردنیان لە گەڵ ئێران دا نیە و بانکەکانى ترى دونیاش ناتوانن بە دولا ر لە گەڵ ئێران بازرگانى بکەن چونکو دولارى ئەوان ئەبێ لە سیستمى بانکى ئەمریکا تێپەر بێ ئەو چەندەش سەختى زۆرى بۆ بازرگانى ئێران دروست کردوە.

جۆن کەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەو باوەرە دایە ئەبێ کار بکرێ بۆ ئاسان کردنى بازرگانى بە دولار بۆ ئێران چونکو ئێران بە باشی ڕێکەوتنامەى ناوەکى جێبەجێ کردوە.

بەڵام لە ئەمریکا کەم نین ئەوانەى کە دژى ئەم بۆچەنەن و داواى قەردەغە کردنى بانکەکانى دونیا بۆ کەڵک وەرگرتن لە دولار بۆ بازرگانى لە گەڵ ئێران دەکەن و وەزیرى خەزانەدار ى ئەمریکاش گوتوە کە بۆ ئەم مەبەستە ئەبێ لیکۆلێنەوەیەکى گشتى بکرێت.

دو سناتۆرى کۆمارى خواز بە ناوى مارک رۆبیو و مارک کرک لە پێشنیارێکدا بۆ سنا بە دواى قەدەغە کردنى دانى مۆڵەت بە بانکەکانى ئەمریکا و دونیان بۆ کەڵک وەرگرتنى ئێران لە دولار لە کارى بازرگانى دا.

ئۆباما لە وتارێکى دا رەخنەى لە ئێران گرتبوو کە سەرەراى ئەوەى ئێران بەندەکانى ڕێکەوتنامەى جێبەجێ کردوە بەڵام بە تاقى کردنەوەى موشەکى کە بە زمانى عیبرى نوسرابو دەبێ ئیسرائیل لە ناو ببرێت روحى ڕێکەوتنامەکەى پێشل کردوە.

شایانى باسە بە دواى ڕێکەوتنى ناوەکى لە گەڵ ڕۆژئاوا ئێران توانیونیەتى کەڵکى زۆر لە هەڵگرتنى گەماروکان وەرگرێت و دەرگاى بازرگانى بکاتەوە بەڵام ئەو چەندە لە لایەن کۆمارى خوازەکان و بەشێکى زۆرى چالاکانى مافى کمرۆڤ رەخنە کرا کە هیچ جیاوازیەک لە ئێران دا نابینن و هەروها ئێران بە مەترسی بۆ سەر ئاشتى جیهان دەزانن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.