دوکتور عەلی مەولەوی کۆچی دوایی کرد

0
1088

ڕۆژی کورد: بەیانیی ئەمرۆ 2ی سەرماوەزی 1392ی هەتاوی، دوکتور عەلی مەولەوی لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا لە شاری تاران  کۆچی دوایی کرد.

عەلی مەولەوی لە دایک بووی ساڵی ١٣٠٣ لە مەهاباد و ساڵی ١٣٢١ بۆتە خوێندکار کۆلێژی پزشکی لە زانکۆی تاران و ساڵی ١٣٢٧ لەگەڵ شەهید عەزیز یوسفی، مامە غەنی بلوریان سەرلەنوێ حیزبی دێموکراتیان پاش نسکۆی کۆمار، چالاک کردەوە.

دوکتور مەولەوی ساڵی ١٣٣٢ پاش کودتای ٢٨ ی گەلاوێژ لەلایان ڕژیمی محەمەد ڕەزا پەهلەوی دەستبەسەرکرا و لە سەرەتادا حوکمی سێدارەی بۆ براوە پاش ئەوەی سێ جار بەشێوەی درۆیین بردیانە ژێر پەتی سێدارە حوکمی سێدارەکەی شکا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

 دوکتور مەولەوی ساڵی ١٣٤٣ لە زیندان ئازاد بوو، هەتا کۆتایی تەمەنی لە شاری تاران ژیا دوکتور مەولەوی بەیانیی ئەمڕۆ بە نەخۆشیی دڵ لە ماڵی خۆی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی ڕۆژی کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی دێرینی نەتەوەکەمان سەرەخۆشی خۆی لە هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی مەولەوی دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت